ساڵیادی دەرچوونی گۆڤارە نەتەوەییەکەی کوردستان پیرۆزبێت

ساڵیادی دەرچوونی گۆڤارە نەتەوەییەکەی کوردستان پیرۆزبێت

29ـەمین ساڵیادی ده‌رچوونی گۆڤاری گوڵان ‌لە ‌بەڕێزانی؛ سه‌رنووسه‌ر و دەستەی نووسەران و ته‌واوی كارمه‌ندان و ستافی گۆڤاری گوڵان پیرۆدەکەین

گۆڤاری گوڵان لە سەرەتای دامەزراندییەوە تاوەکو ئێستا؛ بەوپەڕی دڵسۆزییەوە، سەکۆی نیشتمانی پارێزگاری لە بەھا و بنەما پیرۆزەکانی گەلی کوردستان بووە، ھەردەم ھەوڵیداوە کە پارێزەری بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی میللەتی کورد بێت و ھەوڵەکانی لە پاراستنی پێکەوەژیان و فەرھەنگ و کلتور و ڕەسانەیەتیدا چڕکردۆتەوە.
لە سۆنگەیەشەوە نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە ئازادی بیر و بۆچوونەکانی خۆیان تێدا ئاڵوگۆر کردووە.

لەنێو دونیای تا ڕاددەیەک ئاڵۆز و بێ کۆنتڕۆڵی میدیادا، گۆڤاری گوڵان جوانترین خزمەت لە گۆشەیەکی نەتەوەییدا جیاواز لە ھەمووان پێشکەشی کۆمەڵگەی کوردی دەکات، ھەر ئەوەش وایکردووە خوێنەرانە دانەبڕاوەکانی، بە تامەزرۆییەوە لە پێشکەوتنەکانی گۆڤاری گوڵان بڕوانن و تەمەننای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ بخوازن.
فرسەت سەید شکور
نووسەر و ڕۆژنامەنووس
22ی نیسانی 2023

Top