بەرێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان
بە بۆنەی "٢٩" مین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەین.
گۆڤاری گوڵان، یەکێکە لە گۆڤارە سەرنج ڕاکێش و متمانە پێکراو و ڕەنگینەکانی کوردستان، کە پایەی و سەنگی خۆی پاراستووە.
دەخوازین گۆڤاری گوڵان، کە هەڵگری ناوێکی گەورەی شۆڕشی گوڵانە، هەمیشە بە گەورەیی و لە بەرەوو پێشچوون بەردەوام بێت.
دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین...
مەکتەبی سیاسی
بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانی پ.د.ک
٢٢ نیسانی ٢٠٢٣