پهیامی بهشی رۆشنبیری و راگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ساڵیادی گوڵان: گۆڤاری گوڵان سەکۆیەکی بەرفراوان و هەمەڕەنگی نووسەران و توێژەران و سیاسەتوانان و ئەکادیمیستانە.
بهبۆنهی تێپهربوونی 29 ساڵ بهسهر دهرچوونی یهكهمین ژمارهی گۆڤاری گوڵان بهشی رۆشنبیری و راگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرنووسهر و ستاف و تهواوی كارمهندانی گۆڤاری گوڵان كردووه كه ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێز فەرهاد محەممەد سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان.
بەڕێزان ستافی ئازیزی گۆڤاری (گوڵان)
بەبۆنەی (٢٩) یەمین ساڵیادی دەرچوونی گوڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی ماندوونەناس و نووسەر و خوێنەرانی گۆڤارەکەتان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
گۆڤاری (گوڵان) بە دەستکەوتێکی گرنگی بواری ڕۆژنامەگەریمان دادەنرێ، ڕۆڵ و جێدەستی لە ڕەوتی رۆژنامەگەریی و میدیادا ڕوون و بەرچاوە و نکوڵی لە کار و هەنگاوەکانی ناکرێ، هەروەها سەکۆیەکی بەرفراوان و هەمەڕەنگی نووسەران و توێژەران و سیاسەتوانان و ئەکادیمیستانە.
گۆڤاری(گوڵان) خاوەن ئەزموونێکی تایبەتە و بە پێی پلان و بەرنامەیەکی ڕێکوپێک، سەرکەوتوانە توانیویەتی جێگەی شایستەی خۆی لە گۆڕەپانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا بگرێت، بە پەیڕەوکردنی بنەما و ڕێنماییە ڕاست و دروستەکانی ڕۆژنامەوانی.
لەلایەکی ترەوە وەک هەفتەنامەیەکی سیاسی و گشتی خاوەن مۆرکێکی ڕەسەن و ڕاستگۆییانە بووە و هەردەم لە هەڵکشان و داهێنان و نوێبوونەوە دابووە لە ڕووی شیکردنەوە و لێکدانەوەی دیاردە و ڕووداوەکانی ڕۆژ و گرنگی دان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزباییمان، پشتیوانیی خۆمان بۆ بەردەوامبوون و زیاتر بەرەوپێشچوونی گۆڤارەکە دووپات دەکەینەوە و دەستی کار و ئەرک و ماندووبوونتان دەگوشین، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە پێشبکەون.
هەر سەرکەوتووبن.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ـی ٤ـی٢٠٢٣