پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کادیر و ئەندامان و جەماوەری سەربەرزی پارتیمان دەکەین و،  هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ تەواوی هاووڵاتییانی ئازیزی کوردستان.

لەم بۆنە پیرۆزەدا دووپاتی دەکەینەوە، کە ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر یەکڕیزی و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە، هەروەها  پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان بە ئەرکی هەموو لایەک دەزانین.

هیوادارین جەژنی پیرۆزی رەمەزان، هەوێنی بەهێزکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بێ لە کوردستان، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموو لایەک لە دەرد و بەڵا و ناخۆشی و نەخۆشی بەدووربن و، بە شادی و بەختەوەرییەوه جەژن بەسەربەرن.

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ـی٤ـی٢٠٢٣
 

Top