بەهۆی داڕمانی گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل کەسێک گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی داڕمانی گەراجێكی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ناوچەیەکی بازرگانی مانهاتن لە شاری نیویۆرک ، بەلانیکەم کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ئەوە نیشان دەدات کە ئۆتۆمبێلەکان بە دیوارەکانی گەراجەكە هەڵواسراون، ئەم گەراجە نزیکەی نیو میل لە بۆرسەی نیویۆرکەوە دوورە.
بەهۆی ناسەقامگیری پێکهاتەکە، هێزەکانی فریاکەوتن ناتوانن بگەنە شوێنەکە و لەبری ئەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سەگیان بەکارهێناوە بۆ گەڕان.
گوڵان: سەردار خەلیل