نارین فەقێ لەگەڵ باوكی گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە

نارین فەقێ لەگەڵ باوكی گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە

خانمە هونەرمەند (نارین فەقێ) بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەند (عادل فەقێ)ی باوكیدا گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە .

نارین لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی لە هەژماری خۆی بڵاوكردۆوتەوە كە لە نێو ستۆدیۆ وێنەكان تۆماركراون و نارین لەگەڵ هونەرمەند (عادل فەقێ)ی باوكی و موسیزیان (عەلی شاكر)ی هاوژینی و چەند هونەرمەندێك دەردەكەوێت .

نارین فەقێ لەگەڵ باوكی گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە

هەروەها نارین لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكان نوسیویەتی: (گۆرانییەكی نوێ لەگەڵ باوكم كە بەمزووانە بڵاودەكرێتەوە,دوای 20ساڵ و گۆرانی (دلبەر)هەستاین بە ئامادەكردنی گۆرانییەكی خۆش بۆ هەموو گوێگرێك)هەروەها نارین لە كۆتایی نووسینەكەیدا سوپاسی ئەو كەسانەی كرد كە پاڵپشت و هاوكاری بوون لە كارە هونەرییەكەی .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

نارین فەقێ لەگەڵ باوكی گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە
Top