ڕێككه‌وتی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق واتا سازشنه‌كردن له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد
مێژوو گه‌واهیده‌ره ، كه بارزانی ئه‌و رابه‌ر و سه‌ركرده مێژووییه متمانه‌پێكراوه‌ی كورد وكوردستانه كه به درێژایی مێژوویی خه‌باتی گه‌لی كورد و گفتگۆ له باره‌ی دۆزه ره‌واكه‌ی هه‌رگیزاو هه‌رگیز سازشی له سه‌ر بچووكترین مافی نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ی نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریش ئه‌و راستییه‌یه به هۆی هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕییه‌كانییه‌وه ، به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕةشه و په‌ڵاماردان و پیلانگێری داگیركه‌ران و دوژمنان و به‌كرێگیراوه‌كانیان بووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی واژۆكردبێت ، هه‌رده‌م له قازانج وبه‌رژوه‌ندی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بووه .
پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورده له عێراقدا و كێشه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی نییه و به گرنگی ده‌زانێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد و ده‌ستووری ئیتیحادی هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان.له ده‌ستووری 1958ه‌وه كورد وه‌ك هاوبه‌ش له عێراق ناوی هاتووه. له رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری ساڵی 1970دا بوونی گه‌لی كورد له عێراقدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه. له 2003شدا كاتێك ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌ن ئاماده‌كرا، دانی پێدا نرا، كه گه‌لی كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه له نێو عێراقێكی فیدراڵی و ده‌ستوورییدا و هاوبه‌شدا كه خۆی ده‌نگی له سه‌رداوه له پێناو ئازادی و دیموكراسییدا ده‌ژێت .
ئه‌وه‌ی ده‌مهه‌وێت بڵێم ، كه پارتی به سه‌ركردایه‌تیی بارزانی خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه و پلانی ستراتیژی و ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانییه و به‌كرده‌وه‌ش ئه‌و راستییه سه‌ڵماندووه و هه‌رگیز له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان شانه‌ی خاڵی نه‌كردووه و هه‌ڵنه‌هاتووه به‌ڵكو وه‌ك چیایه‌كی پۆڵایین و له سه‌ختترین هه‌ڵومه‌رجه‌كاندا به‌هێزانه وه‌ستاوه‌ته‌وه وڕژدبووه له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی به گفتگوگۆ ودیپلۆماسیی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد و به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان مێژووییه‌كی دوور و درێژیی له خه‌باتی چه‌كداری و شۆڕش و به‌رخودان هه‌بووه له هه‌ماكاتیشدا هه‌میشه باوه‌ری به چاره‌سه‌ر ئاشتیانه و لۆژێكی گفتگوگۆ هه‌بوو و له سه‌خترین هه‌لومه‌رجه‌كاندا هیچكات دانووستانی ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌دوای سێ ده‌یه حكومرانی وبه‌رده‌وام له له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له رابردوو و ئێستای عێراقی نوێی به‌رده‌وام و سه‌ڕه‌رایی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردیان هێنا تا به ئه‌مڕۆش باوه‌ری ته‌واویی به رێکكەوتن بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و بنبڕکردنی ناکۆکییەکان بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئارام و ئاسایش بۆ گەڵ و نیشتیمانەکەه‌ی هه‌بووه.
ئەوەی جێگەی سەرنجە، لەم دۆخە نەخوازراوەی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی فەرنسا هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق زێتر هەستیان بە مەترسی و لێکترازانی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی کرد، کە لە کۆتادا عێراق بە شێوەیەکی گشتی دەگەرێنێتەوە خاڵی سفر لە یەکگرتویی و سیستەمی فیدراڵیدا.
به‌تایبه‌ت ،له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌ڵه‌ی گه‌وره و مێژووییان له حكومڕانی كردن به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به گه‌لیی كورد و مافه‌ده‌ستووری و یاساییه‌كانی ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ش وایكردكه عێراق تووشی چەندین کێشەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بووەتەوە تارادەی هەڵوەشانەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا، بەڵام لە دامەزراندنی حکومەتی نوێی عێراقدا کە هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەبوو بە چارەسەرکردنی بەشێک لە قەیران و كۆسپی گه‌وره چۆتە قۆناغێکی نوێوە و زێتر بەرەو هۆشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری هەنگاوی ناوە، تاوەکو دەست بەو قەوارەوە بگیرێتکە پێی دەگوترێت ووڵاتی عێراقی فیدراڵ له داڕمانی زیاتر رزگار بێت ، وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به ئاشكران دانیان به هه‌ڵه‌كانیان ناوه ، بۆیه، ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌مجاره له نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا هه‌نگاوێكه بۆ دروستكردنی متمانه وتواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كان و نه‌هێشتنی بێ متمانه‌یی.
هه‌روه‌ها ، ڕێزدارمەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە ره‌وشێكی قەیراناویدا بۆ دۆخێکی زۆر باش گۆڕی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمپانیایی سۆمۆ سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی ئەو نەوتە دەکات، بەڵام جێگره‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستانه و ئەوەی گرنگە ئەوەیە، کێ خاوەندارییەتی بۆڕییە نەوتەکە دەکات، کە تاوەکو ئێستا باسی لێوەنەکراوە و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر بکاتەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئەم رێککەوتنەش کاتییە، بەڵام سەرەتایەکی باشە و دەبێتە بنەمایەک بۆ دەرکردنی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی وئه‌وه‌ی ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌ده‌ستكه‌وتێكی تر مێژوویی بۆ گه‌لی كورد وسازش نه‌كردن له مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر بنه‌مایی ده‌ستوور و یاسا له پێناو داهاتوویه‌كی پڕ هیوا وده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ گه‌لی كورد.