*غەفوور مەخموورى لە پەیامێکیدا لە سى و پێنجەمین ساڵیادى کارەساتى ئەنفالدا: یادى کارەساتى ئەنفال یەکڕیزى و یەکدەنگیمان لێدەخوازێت*
غەفوور مەخموورى سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK لە سى و پێنجەمین ساڵیادى کارەساتى ئەنفالدا لە پەیامێکیدا، وێڕاى شەرمەزارکردنى ئەو تاوانە هۆڤانەیەى رژێمى رووخاوى بەعس دژ بە گەلى کوردستان، جەختدەکاتەوە سەر رێکخستنەوەى ناوەندى سیاسیى کوردستان و کارکردن بۆ یەکڕێزى و یەکدەنگى و، رایدەگەیەنێت کەوا پێویستە هەموو لایەک به یەکڕیزى و یەکدەنگى پارێزگارى لە دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان بکەن و کار بۆ ئازادی و سهربهخۆیی کوردستان . ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :
*پەیامى سکرتێرى گشتیى YNDK لە سى و پێنجەمین ساڵیادى کارەساتى ئەنفالدا*
- جەماوەرى خۆڕاگرو وڵاتپارێزى کوردستان ...
- بنەماڵەو کەس و کارى سەربەرزى شەهیدانى کارەساتى ئەنفالى کوردستان ...
ئەمڕۆ 35 ساڵ بەسەر گەورەترین تاوان دژ بە گەلى کوردستان تێدەپەڕێت؛ تاوانى جینۆسایدکردنى ژن و منداڵ و پیرو گەنجى کوردستان و زیندەبەچاڵکردنیان و وێرانکردن و سوتاندنى گوندو شارۆچکەکانى کوردستان، کە ئەویش تاوانى بەدناوى ئەنفالە، ئەنفال ؛ قێزەونترین تاوانى سەردەم بوو دژى نەتەوەى کورد و گەلى کوردستان ئەنجامدرا، ئامانجی رژێمی بەعسى فاشی له ئهنفالكردنی كوردستان، لهناوبردنی نهتهوهی كورد بوو به خاك و خهڵكهوە، بۆیه مرۆڤهكانمانی بێسهروشوێن و خاكهكهشی سوتماک و وێرانكردین، ئەنفال تاوانێک بوو دژ بە تەواوى مرۆڤایەتى، تاوانێکى هێندە گەورە بوو دەبوا هەموو دەسەڵاتدارانى ئێستاو داهاتووى عێراق لە ئاستیدا هەست بە شەرمەزارى بکەن و پەندى لێوەربگرن و داواى لێبوردن لەگەلى کوردستان بکەن، بەڵام بەداخەوە لەدواى رووخانى رژێمى بەعس لە 2003 تا ئێستا ئەوانەى لە عێراق جلەوى دەسەڵاتیان گرتەدەست بەردەوام بوون لەسەر هەمان سیاسەت و هەمان عەقلییەتە فاشییانەى کە ئەفالیان ئەنجامدا، ئيستاش بهشێكى زۆرى شۆڤێنييهكانى عێراق بهههمان عهقلييهت بيردهكهنهوهو رهفتار دهكهن و، ئەگەر دەسەڵاتى بەعسیان هەبا لە بەعس خراپتر دەبوون، بۆيه پێویستە گەلى کوردستان ئەم تاوانە هۆڤانەیەى بەعس و شۆڤێنییەتى عەرەبى عێراق لەبیر نەکات.
لەهەمان کاتدا ؛ لەم یادەدا پێویستە سەرکردایەتى سیاسى کوردستان لە ساڵیادى ئەنفالدا ناوماڵى کوردستان لێکترازاوو پەرش و بڵاوە رێک و یەکبخاتەوەو بە یەکدەنگى و یەکڕیزى پارێزگارى لە دەستکەوتەکانى گەلى کوردستان بکات و کار بۆ سەربەخۆیى کوردستان بکات، لەبەرئەوەى باشترين وهڵامى گهلى كوردستان بۆ تاوانى ئهنفال تهڵاقدانى عێراق و راگهياندنى سهربهخۆيى كوردستانه، بێگومان تەنها سەربەخۆیى کوردستان و دامەزراندنى دەوڵەتى کوردستان زامنە بۆ دووبارەنەبوونەوەى ئەنفالێکى دیکە.
هەر لەم یادەدا ؛ پێویستە پەرلەمان و حکومەتى کوردستان وەک وەفادارییەک بۆ خوێنى شەهیدانى ئەنفال و شەهیدانى کوردستان ئاوڕى زیاتر لە کەس و کارى ئەنفالکراوان و بنەماڵەى شەهیدان بدەنەوەو بایەخى تەواویان پێبدەن و ژیان و گوزەرانێکى شایستەتریان بۆ دابین بکەن.
- سڵاوو درود بۆ رۆحی پاكی ئهنفالكراوانی كوردستان.
- سهربهرزی بۆ بنهماڵهو كهس و كاری ئهنفالكراوان و تەواوى شەهیدانى رێى سەرخۆبوون و ئازادى کوردستان.
- رووڕهشی بۆ دوژمن و داگیركهرانی كوردستان.
غهفوور مهخمووری
سکرتێرى گشتیى
یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK
14 / 4 / 2023