هێمن حەمەساڵح بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

هێمن حەمەساڵح بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ(هێمن حەمەساڵح) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوەو گۆرانییەكە پێشكەش بە روحی(ئاران) كردووە كە دەكاتە ئامۆزای ئەم هونەرمەندە .

هێمن حەمەساڵح لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی (چاوەڕێتم) بڵاوكردەوە كە تێكستەكەی لەلایەن (دیار هەڵەبجەیی) نووسراوەتەوە,هەروەها (موحسین ئەریوان) كاری دابەشكردن و میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوەو بە هابەشی لەگەڵ (شادمیر نامۆ) موزیكی بەرهەمەكەیان ئامادەكردووە .

ئەگەرچی لە ماوەكانی ڕابردوودا هێمن حەمەسالح لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام لە بەشی ستۆری ئاماژەی بە چەند كارێكی نوێی هونەری كرد,بەڵام دواجار بەرهەمی(چاوەڕێتم)ی هەڵبژارد بۆ بڵاوكردنەوەی,سەبارەت بە ئەم بەرهەمە هێمن لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەرهەمەكە لە ئەنستگرام نووسیویەتی: ئەم گۆرانییە لای منەوە پێشکەشە بە ڕووحی کاکە ئارانی جوانەمەرگ، هیواخوازم ئێوەش پێشکەشی بکەن بەهەرکەسێک كە دڵتان دەیخوازێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top