کازاخستان هەناردەکردنی بەشێک لە بەرهەمە نەوتییەکانی قەدەغە کرد

کازاخستان هەناردەکردنی بەشێک لە بەرهەمە نەوتییەکانی قەدەغە کرد

لە کازاخستان هەناردەکردنی بەشێک لە بەرهەمە نەوتییەکانی وەک سووتەمەنیی فڕۆكە، گازۆیل و قیر قەدەغە کرا.

وەزارەتی وزەی کازاخستان قەدەغەکردنی هەناردەکردنی بەشێک لە بەرهەمە نەوتییەکانی وەک سووتەمەنیی فڕۆکە ، گازۆیل و قیر تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی ڕاگەیاند.  

بەپێی ئەم بڕیارە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی بەشێک لە بەرهەمە نەوتییەکان لە خاکی کازاخستانەوە بۆ ناوچەی گومرگی یەکێتی ئابووری ئۆراسیا تا ٣١ی کانوونی یەكەمی ٢٠٢٤ جێبەجێ کراوە.

دەوترێت کە ئەمە بۆ ڕێگریکردن لە کورتهێنان لە بازاڕی ناوخۆدا وەرگیراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top