لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر دوو گوند چل و چوار کوژراوی لێکەوتەوە

لەهێرشێکی چەکداری بۆ سەر دوو گوند چل و چوار کوژراوی لێکەوتەوە

 

دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە بورکینافاسۆ گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٤٠ هاووڵاتیی مەدەنی لە ئەنجامی هێرشی چەکداران بۆ سەر دوو گوندی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند.

پارێزگاری ناوچەی ساحل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بورکینافاسۆ ڕایگەیاند، دوو گوند لە پارێزگای سێنۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەم هەرێمە سنوورییە لە شەوی پێنجشەممە لەسەرهەینی لەلایەن گروپێکی تیرۆریستی چەکدارەوە  هێرشیان کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا ٤٤ هاووڵاتی مەدەنی کوژران.  

ئاژانسی هەواڵی "بورکینا ٢٤" ڕۆژی شەممە لە زاری پارێزگاری هەرێمی ساحلەوە ڕایگەیاند، كە 31 کەس لە گوندی "کوراکۆ"  و 13 کەسی دیکەش لە گوندی "تۆندۆبی"کوژراون لە کاتی هێرشێکدا لەلایەن گروپێکی تیرۆریستی هەروەها زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top