هه‌رێم بورهان ده‌مه‌وێ ئێستا پشوو بده‌م

هه‌رێم بورهان ده‌مه‌وێ ئێستا پشوو بده‌م

هه‌رێم بورهان ده‌مه‌وێ ئێستا پشوو بده‌م
یانه‌ى وه‌رزشیی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى ڕاهێنه‌ر هه‌رێم بورهان به‌شدارى له‌ یارییه‌كانى وه‌رزى نوێی خولى نایابى یانه‌كانى كوردستانى كرده‌وه‌، له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 21 یارییه‌ له‌ هه‌ردوو قۆناغ خاوه‌نى 26خاڵه‌، به‌هۆى ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانیش ڕاهێنه‌رى ناوبراو ده‌ستى له‌ مه‌شقی یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان كێشایه‌وه‌ و و كارگێڕى یانه‌كه‌ش له‌ شوێنى ناوبراو دكتۆر سه‌لاح محمودى وه‌كو ڕاهێنه‌رى تازه‌ى یانه‌كه‌ ده‌ست نیشان كرد بۆ ئه‌م یارییانه‌ى ماویانه‌، له‌ باره‌ى هۆكارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ هه‌رێم بورهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به‌هۆى ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانه‌وه‌ ده‌ستم له‌ مه‌شقی یانه‌ى وه‌رزشیی ده‌ربه‌ندیخان كێشایه‌وه‌، له‌ قۆناغی یه‌كه‌میش كه‌ ته‌واو بوو ئه‌نجامه‌كانمان باشبوو ده‌ستم له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ كێشابووه‌، به‌ڵام ئیداره‌ى یانه‌كه‌ ڕازی نه‌بوو و پێیان وابوو كه‌ من به‌رده‌وام بم، له‌ دوایی یارى هه‌ندرێنیش كه‌ یه‌كسان بوون ئه‌نجامان هه‌ر باش بوو، به‌ڵام كارگێڕى یانه‌كه‌ ڕازی نه‌بوون، به‌ڵام له‌ دواى یارى سه‌یدسادق تاكلایانه‌ بڕیارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م دا، ئه‌وانیش گه‌یشتنه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ى كه‌ من سه‌ركه‌وتوو نابم له‌گه‌ڵیان به‌ سوپاسه‌وه‌ ئه‌وانیش رازی بوون به‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م، له‌ باره‌ى وه‌رگرتنى ئه‌ركی مه‌شقی یانه‌یه‌كى تر هه‌رێم بورهان گوتى" له‌ ئێستادا هیچ یانه‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌ى من نییه‌ و ده‌مه‌وێ پشوو بده‌م، چونكه‌ له‌ ماوه‌ى پێشوو زۆر ماندوو بووم له‌ هاتوچۆكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، بۆیه‌ هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم و ئێستا كاتى پشوومه‌، بۆ ئێستا هیچ بڕیارێكم نییه‌ كه‌ چى ده‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی

Top