تەكنیك و تریكەكانی ماكیاژ

تەكنیك و تریكەكانی ماكیاژ

ئەوانەی پێستی دەم و چاو یان دەوروبەری لووتیان چەورە و هەمیشە چەور دەردەكەوێت، دەتوانن تەنێكی سادەی كرێمی ئەساس دابنێن، دواتر سێبەری چاو (ئای شادۆ)ی پرایمەر لە دەوروبەری لووت بدرێت، كاتێك سووراو و بۆیە لە لێوەكانت دەدەیت، دەكرێت كاغەزێك و پۆدرە بەكار بهێنیت، چونكە كاردەكات لە زیاتر مانەوەی بۆیەكە، سەرەتا سووراوەكە لێبدە و پاشان كلینكسێك یان پارچە كاغەزێك بخەرە سەر لێوت، پاشان پۆدرە بەسەر كاغەزەكە دابكە، هەوڵ بدە كۆنسیلەر لە شێوەی (سێگۆشە) بۆ چاوەكانت بەكار بهێنیت. بۆ دانانی ڕەنگی برۆنزەر كرێمی قاوەیی یان تاریك بۆ ڕەنگی ئەساس، دەكرێت لە شێوەی ژمارە (3) ئینگلیزی لێ بدەیت، نەوەك هەموو بەشی دەم و چاوت پڕ بكەیتەوە، واتە دەكرێت لە نێوچەوان و ئێسكەكانی ڕوومەت و هێڵی گەردەن بدەیت. دوا فێڵی ماكیاژ بریتییە لە: دانانی كرێمی ئەساس لە ناوەڕاستی دەم وچاو، واتە ناوەڕاستی نێوچەوان و لووت و هەروەها ناوەڕاستی ڕوومەتەكانت بدە، پاشان بەسەر دەوروبەریدا دابەش بكە.

 

Top