دەسەڵاتی دیکتاتۆری و تۆتالیتاری چارەنووسی ڕوخانە(بەعس و سەدام)وەك نموونە

دەسەڵاتی دیکتاتۆری و تۆتالیتاری چارەنووسی ڕوخانە(بەعس و سەدام)وەك نموونە

 

 

ڕژێمی بەعس کە هەر لە ساڵی 1968 وە تاکو 2003 جڵەوی حوکمڕانی عێراقی بە دەستەوە بوو بە زور و زورداری بۆ ماوەی33ساڵ خوی بەسەر گەلانی عێراقدا سەپاند بە شێوەیەکی ناڕەوا؛ ھەرچی ئامرازی ماددی و مەعنەوی هەبوو لە دژی گەلانی عێراق بەکار هێنا، ستەمێکی یەکجار زۆری دەرحەق بە گەلانی عێراق کرد بە گشتی و گەلی کوردیش پشکی شێری ئەو هەموو ستەمکارییەی بەرکەوت. کە تاکو ئێستاش ئاسەوارەکانی ئەم زوڵم و زوردارییە بە سەر عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دیارە.

ڕژێمی بەعسی فاشی هیچ نەما لە دژی گەلی کورد ئەنجام نەدات و هەموو هەوڵێکی دا بۆ لە ناوبردنی کورد، ئەویش بە مەبەستی سڕینەوەی کورد و خاکی پیرۆزی کوردستان و تواندنەوەی لە ژێر قەڵەمڕەوی خۆیدا.

تاوانەکانی بەعسیزم لە عێراقدا و بە تایبەت لە باشووری کوردستان ئەوەندە گەورە بوون
کە لە ئاستی مرۆڤایەتی دا وێنەیان بە دەگمەن بەرچاو دەکەون؛ جینوسایدکردنی کوردی ئەم بەشەی کوردستان کیمیانبارانکردن و ڕاوەدونان و لەسێدارەدان و خاپوور کردن و وێرانکردنی گوندەکانی کوردستان هەمویان بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لە سەر مەرامی گڵاوی بەعسییەکان بە سەرۆکایەتی سەدامی خوێن ڕێژ بۆ کۆتایی هێنان بە ناسنامەی نەتەوایەتی کورد؛

بەڵام نەتەوەیەکی خاوەن ئیڕادە هەرگیز لە نێو ناچێت و کورد و ناسنامەکەی نەک هەر مانەوە بە سەربەرزی بەڵکو ئەمڕۆ لە سەر ئاستی عێراقی و هەرێمی و نێودەوڵەتی دا ژمارەیەکی حساب بۆ کراوە و مەرامی دوژمنە سەرسەختەکانیشی لە گوڕنا و، بێجگە لە ڕووڕەشی و ڕیسوایی هیچیتریان بۆ نەمایەوە.

دەسەڵاتی دیکتاتۆری و تۆتالیتاری ئاکامەکەی هەر ڕوخانە و دەکەوێتە بەر توڕەیی گەل و ڕوژێک دادێت گەل سزای عادیلانەی خۆی بە سەریدا دەسەپێنێت، نموونەش چارەنووسی بەعس و سەدام کە هەموو مرۆڤایەتی بە چاوی خۆیان بینی بە چی گەیشت.

لە کۆتاییدا و لە ڕوژێکی وەکو ئەمڕۆدا کە هاوکاتە لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس و سەدامی گۆڕبەگۆڕ دوای 33 ساڵ زوڵم ستەمکاری ڕزگار بوونی گەلانی عێراقی لێکەوتەوە بە گشتی و لە سەرووی هەمووشیانەوە ڕزگاربوونی کورد.

Top