رێککەوتنی هەولێرو بەغدا هاوکێشەکانی ئاوەژووکردەوە و کەرتی ووزەی کوردستانی بەنێودەوڵەتی کرد
بەرلەوەی کابینەکەی محمد شیاع سوودانی ڕابگەێنرێیت، ئەوپارت وهێزو لایەنانەی عێراقی وکوردستانی وتەنانەت هەندێ لە دەوڵەتانی ناوچەکەش لە کشانەوەی ڕەوتی سەدرلە هاوکێشەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق دا گرەویان لەسەر شکست وکەوتنیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرد . هەروا گاڵتەشیان بە پارتی دەکرد و بە حزبێکی مەغرووو نەزان وبێ ئەزموون وشکست خواردوولە قەڵەمیان دەدا .
ئەوانە، ئەو پارت ولایەن و کەسانە ، نەک هەرلە بۆچووندا سەرچتیخ و بەهەڵەدا چووبوون بە ڵکوهەندێکیان لە گوێیی گادا نووستبوون ومەستی بریارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق بوون ولەحیکمەت وچۆنیەت یارییە سیاسەکان و ژیری و ئایندە بینی سەرۆک و فریادرەس مەسعود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان نەزان و نا بەلەد بوون .
ئاخرهەر لەدوای کشانەوەی ڕەوتی سەدرپارتی زیرەک وژیرانە بە هێمنی وئایندە بینییەوە توانی شێوازی یاریی وهاوپەیمانە سیاسییەکان بگوڕێ و بەرنامە و نەخشەی ئەم و ئەووئەویتریش ئاوەژوو بکاتەوە .
ئاخر ئەوم رێککەوتنە مێژوویی وگرنگەی رۆژی 4-4-2023 ی نێوان هەولێروبەغدا سەبارەت بە پرسی نەوتی کوردستان وهەناردەکردن و فرۆشتنی یەکێکە لە بەرهەمی ئەوشەرت ومەرج وداواکارییانەی کە
پارتی دیموکراتی کوردستان پێشتر بەرلە پێکهێنانی کابینەکەی شیاع سوودانی هەیبوو وەک مەرجی پێش وەختەی بۆ گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق لە بەغدا .
والەمڕۆوە، لەدوای رۆژی 4-4-2023 وە، دوایی چەندین مانگ لە پێکهێنانی کابینە وحکوومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی یەکێک لە شەرت ومەرج و داواکارییەکانی پارتی هاتە دی .
گرنگی ئەم ڕێککەوتنە مێژووییە و واژۆکردنی دەقی نامەی رێککەوتنەکە لە لایەن بەرێزان مەسرور بارزانی و محمد شیاع سوودانی گەرلە هەر
لایەنێکی ئابووری وسیاسیی ویاساییەوە خوێندنەوەی بۆبکرێیت لەو جۆرە
ڕێککەوتنەیە کە دۆڕاو و زەرەرمەندبووی تێدا نییە و، بەڵکو هەردوولا، هەولێر و بەغدا تیایدا براوە و سوودمەندن ، گەر واژۆی رێککەوتنەکە دوایی دادگاکەی پاریسیش هاتبێ بووبێ ،لە بارەی فرۆشتنی نەوتی کوردستانەوە لە لایەن بە غداو بەرێز محمد شیاع سودانی لێککەوتەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و فرۆشتنی لە ساڵی 2014 و شەری داسەپاوی تیرۆرستانی داعش وهاتنی ملیۆنان ئاوارەی عێراقی و سووری ولە ئامێزگرتنیان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حەواندنەوەیان لەبەر چاو گیراوە و بە بایەخەوە وەرگیراوە .
گەر لەوڕوانگەیەوە سەیری هاوکێشەکە بکەین و سوود وسەرکەوتنەکانی
هەولێرو بەغدا لەگەڵ یەک بەراورد بکەین ، هەست دەکەین هەولێربراوە
تروسوودمەندترە لە چاو بەغداوە . دەپرسین بۆ.؟ ئایا لەبەر دەنگ و دۆرو قسە وقسەلۆکانەی لە پای ئەوگرفتانەی لە کوردستاندا لەمەرپرسی نەوت وفرۆشتنی هەبوون..؟ یا هۆکاری سیاسیش سامانی سروشتی و نەوت دەبێتە پاشخانێک ولە تێروانین وبەرنامەی ئایندە بینی سەرۆک مەسعود بارزانی وسەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وسەرکردایەتی سیاسیی کوردستاندا،نەوت وسامانی ژێر زەوی کوردستان چۆن پرسێکی ئابووری گرنگن ئاواش پاشخانن و بارگاوین بە چەندین ڕەهەندی سیاسیی گرنگی ناوخۆ ودەرەکی و سەرچاوەوهۆکارن
بۆ سەرکەوتن و پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگا .
بۆیە کە لەم ڕوانگەیەوە سەیری ئەو بابەتە دەکەین، ژیری وئایندە بینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وکابینەی نۆیەمی حکوومەتمان زیاتر بۆ دەردەکەوێ کە چۆن ژیرانە توانیان کەرتی ووزەو نەوتی کوردستان لە ژێر کارتی فشاروهەژموونی ئەم و ئەو دەریبێن وزیاترڕەهەندی یاسایی و دەستووری مافی گەلی کوردستانی بە تەواو پێکهاتە نەتەوەیی وناوچەیی و ئاینیی پێ ببەخشن ونەفتی کوردستان لەناوچەگەرێتی وبەرتەسکردنەوە و قەتیس ماوی جوگرافی رزگاری بکەن و، ڕەهەندی نەفت وەک سامانێکی
گرانبەهای مافی نیشتیمانیی ونەتەوەیی سەیربکرێ و مامەلەی ئێستایی و
ئایندەیی لەگەڵ دا بکرێ .
ئەوەیان خاڵێکە لە خاڵە سەرکەوتووەوەکان کەهەولێروکابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم دەتوانێ لاف و پۆزی سەرکەوتن لە بەرامبەر بەغدا لێ بداولە هەمان کاتیشا هەولێر زیاتر هەست بە سەرکەوتن بکات کاتێ
هەست دەکات لەسایەی ئەو رێککەوتنە مێژووییەی 4-4 ی نێوان هەولێرو بەغدادا وا دەرهێنان وفرۆشتنی نەوتی کوردستان زیاتررێچکەی یاسایی و
دەستوری دەگرێتە بەر و بریارە هەمەجۆرەکانی دادگای فیدراڵی عێراق لە بەغدا نەک هەر ناگەنە هەولێر، بەڵکو لەو بەری دجلەوە ناپەڕنەوە ئەوبەری دیجلە.
لە کاتێکدا نەوتی هەرێمی کوردستان پێشتر لەسەر نەخشەی ووزەی جیهانی بوو، لە ئێستادا تەواوی وڵاتانی زیندووی دونیا ئاگاداری پرسی فرۆشتنی نەوتی کوردی بوون بە بۆڕی کوردستان- بەندەری جەیهانی تورکی بەو بەندوبرگە یاساییانەی دادگای پاریس بریاری لێ دا .
وڵاتانی ئەوروپا دوای تەقینەوەی بۆڕییەکانی نۆرد ستریم-2 و شەڕی داسەپاوی ڕووس بەسەر ئوکراینا چاوێکیان لە ووزە وگازی هەرێمی کوردستان بوو وەک جێگرەوەی گازی ڕووسیی ولەوڕۆبەدواوەش زیاترلە جاران چاویان لەسەر ئەو نەوتەی هەرێمی کوردستان دەبێ .
ئێستا هەرێمی کوردستان کەوتۆتە نێوان کێشمە کێشمی زلهێزو وڵاتانی سەردەستەی ناوچەکە وجیهاندا و وەک ژمارەیەکی سەنگین لەگەڵ ژمارە سەنگین و قوڕسەکاندا هەژماردەکرێ .
هەررۆژی 7-4 ی ئەم مانگەش بوو، ئەمریکا بە ئاشکرا پێشوازی و پیرۆزییان لە رێککەوتنی هەولێروبەغدا کرد ودووبارە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە مێژووی ناوبردو پێشبینی ئەوەشی کرد کە ببێتە هۆکارێک بۆ سەقامگیری درێژخایەنی کەرتی وەزە .
جا وا هەولێرە ، پشتی سەریبڵندو ڕووی لە خۆرە، لە قەیران وگرفتەکاندا دەرفەت دادەهێنێ و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ سەرکەوتنی زیاتر بەدەست دێنێ و
لەسایەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتە تێکۆشەرە کەی کوردستان دا پێگە وشان وشەوکەتی خۆی، نەک هەرلەگەڵ پێگەو شانی بەغدای پایتەختی عێراق، بەڵکولەگەڵ پێگەوشانی پایتەختانی ناوچەکەش بەراورد ناکا .
هەولێر 7-4-2023