ئه‌م وه‌رزشه هه‌میشه له به‌ره‌وپێشچووندایه
په‌یڤین محه‌مه‌د گۆڵپارێزى فوتساڵى یانه‌ى وه‌رزشیی دوكان
ئه‌م وه‌رزشه هه‌میشه له به‌ره‌وپێشچووندایه
یانه‌كانى سنورى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید گرنگی زۆر به یارییه جۆراوجۆره‌كانى وه‌رزشیی ئافره‌تان ده‌ده‌ن، یانه‌ى وه‌رزشیی سه‌یدسادق یه‌كێك له‌و یانانه‌ى كه گرینگی زۆر به یارى تۆپى پێى ده‌دات له خوله‌كانى كوردستان،له قه‌زاى سه‌ید سادقیش گرینگی زۆر به وه‌رزشى ئافره‌تانیش ده‌درێت له پاڵ پیاوان، چه‌ندین كچه یاریزانى به‌توانا هه‌یه له یارییه جۆراوجۆره‌كان، كچه یاریزانانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ى وه‌رزشه‌وه زیاتر ئاستى خۆیان به‌ره‌وو پێش ببه‌ن، له یارى فوتساڵیش شاره‌كه خاوه‌نى ژماره‌یه‌ك یاریزانى ئاست به‌رزه كه ئێستا بۆ یانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌یان یارى ده‌كه‌ن و خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزن جگه له‌وه‌ى یاریزانى تیپى یانه‌ى سه‌ید سادقیشن، یه‌كێك له‌م كچه یاریزانانه‌ش كه خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه له سه‌ر ئاستى كوردستان ئه‌ویش په‌یڤین محه‌مه‌د-ه ،ناوبراو وه‌كو یاریزان یاری بۆ یانه‌كانى سه‌ید سادق و سیروانى شاره‌زوور و ئه‌فرۆدێت و خورماڵ و دوكان و ئافره‌تانى به‌غداد كردوه، ناوبراو له‌دایك بووى ساڵى 1999 قه‌زاى سه‌ید سادقه و ئێستاش له خولى نایابی فوتساڵى كوردستان به‌رگری له تۆری یانه‌ی دوكان ده‌كات ، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێ‌كرد سه‌باره‌ت به‌م وه‌رزشه، ئه‌ویش وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
*چۆن بوو یارى تۆپی پێی هه‌ڵبژارد؟
- حه‌ز و خولیاى مندڵیم بووه و توانیم به‌ده‌ستى بهێنم.
*هه‌ست ناكه‌ى وه‌رزشێكى قورست هه‌ڵبژاردوه؟
- له ڕووى كۆمه‌ڵگه‌وه به‌لێ، به‌ڵام هه‌وڵمداوه به‌رده‌وام بم و نه‌بێته به‌ربه‌ست بۆمن.
*پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنى ئه‌م وه‌رزشه له چى ده‌بینی؟
- ئه‌م وه‌رزشه هه‌میشه له به‌ره‌وپێشچووندایه، چونكه رێژه‌یه‌كی زۆرى دانیشتوان هه‌م سه‌رقاڵى سهیركردنین و هه‌م ئه‌نجامدانیشى.
*هه‌ست ناكه‌ى ئه‌م وه‌رزشه به شێوه‌یه‌كی باش پێشوازی لێ نه‌كراوه له شاره‌كان به تایبه‌ت بۆ كچان؟
- له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه پێشوازی كه‌می لێكراوه و به‌داخه‌وه ڕێگری زۆرى ده‌كرێ به‌رامبه‌ر كچان.
*چى بكرێت باشه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ى ئافره‌تى وه‌رزشكار بۆ نێو ئه‌م یارییه؟
- له ساڵانى پێشوودا باش بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوان و گرینگی پێناده‌ن.
*ئاستى ئه‌م یارییه چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-پێویسته هاوكارى و پاڵپشتى ئافره‌تان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بێنه ناو بواره‌كه.
*به‌رنامه‌ت چیه وه‌كو كچه یاریزانێك بۆ داهاتوو؟
-هه‌وڵده‌ده‌م له خوله‌كانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌شداری بكه‌م، پشتیوان به‌خوداى گه‌وره له‌م هه‌وڵه‌م به‌رده‌وام ده‌بم.
*گرێبه‌ستت پێشكه‌شكراوه له‌لایه‌ن یانه‌كان؟
- سوپاس بۆ خوداى گه‌وره یانه‌كانى عێراقی و كوردستان و داوایان لێ كردووم یارییان بۆ بكه‌م.
*گرفتى ئه‌م یارییه زیاتر له چى ده‌بینی؟
-ته‌نها كۆمه‌ڵگه به‌داخه‌وه.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه بۆداهاتوو؟
- هیوادارم ببمه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیارى وه‌رزش.
*خانه‌واده‌كه‌ت تا چه‌ند هاوكارتن بۆ وه‌رزش كردن؟
- سوپاس بۆ خودازۆر هاوكارم بوون به تایبه‌ت دایكم.
*بۆچى یاریزانه‌كانى كوردستان زیاتر روو له یانه‌كانى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ یارى كردن؟
-یانه‌كانى عێراقی پشتگیری زیاتری یاریزانان ده‌كه‌ن، بۆیه یاریزانان ڕوو له یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقی ده‌كه‌ن.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
- ده‌ست خۆشى بۆ گۆڤارى گوڵان بۆخزمه‌تى به‌رده‌وامى وه‌رزشیی ناوه‌خۆ،سوپاسى خانه‌واده‌كه‌م ده‌كه‌م كه هیلام بوون له‌گه‌ڵم بۆ گه‌یشتنم به‌و ئاسته‌ى ئێستا.