بەهۆی داڕمانی بەفر شەش کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی داڕمانی بەفر شەش کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

لە ویلایەتی سیکیم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان بەهۆی داڕمانی بەفری  چیای « ناتولا » شەش گەشتیار گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی تەلەفزیۆنی هیندستان (NDTV)، کاتژمێر 12:20 بە (کاتی ناوخۆ)، داڕمانی بەفرێكی زۆر لە دەروازەی چیای « ناتولا » لە ویلایەتی سیکیم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ڕوویداوە، بەم پێیەش ٦ گەشتیار گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردندا، ٢٢ کەس کە لە ژێر بەفرەکەدا كە گیریان خواردبوو، ڕزگارکران و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

ئەگەری ئەوە هەیە کە هێشتا خەڵک لە ژێر بەفرەکەدا هەبن، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ ڕزگارکردنیان بەردەوامە.

دەروازەی شاخی «ناتولا» کە دەکەوێتە سەر سنووری هیندستان و چین، یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیاریەکان بەهۆی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکەیەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top