کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئازەربایجان بە دەیان سەرنشینەوە لە کازاخستان
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا دەڕۆیشت، لە کازاخستان کەوتە خوارەوە و سەرنشینێکی زۆر گیانیان لەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی کازاخستان ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای ئیمبرایر بە ٦٧ سەرنشین و پێنج کارمەندەوە کە لە ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا دەفڕی، لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە و ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ٢٧ کەس ڕزگارکراون.
نەخۆشخانەی باری نائاسایی کازاخستان لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند کە… تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بڵێسەی ئاگرەکەیان کوژاندەوە و ڕزگاربووانی ڕووداوەکە کە سێ منداڵیان لەگەڵ دابوو، لە نەخۆشخانەیەکی نزیک چارەسەریان بۆ دەکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل