بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕووسیای هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕووسیای هەژاند

 

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٩ پلەی ڕێختەر ناوچەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا هەژاند.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیا ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی 6.9 پلەی ڕێختەرلە ناوچەی کامچاتکا ڕاگەیاند.

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، ئەو بوومەلەرزەیەی ئاماژەپێکراو لە ناوچەی کامچاتکا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا لە قووڵایی 100 کیلۆمەتردا ڕوویداوە.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی لەدەستدانی گیان و ئەگەری زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاونەکراوەتەوە.

هەروەها باس لەوە کرا کە هیچ مەترسییەکی تسونامی لە ناوچەی ئاماژەپێکراودا نییە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top