ڕیاز بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاو بە ڕێژەی 500 هەزار بەرمیل کەمدەکاتەوە

ڕیاز بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاو بە ڕێژەی 500 هەزار بەرمیل کەمدەکاتەوە

 

 

 

حکومەتی سعودیە ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاو لە وڵاتەکەیدا بە بڕی 500 هەزار بەرمیل کەمدەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی وەزارەتی وزە، بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی خاوی سعودیە لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە تا کۆتایی ئەمساڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک پڵاس بە بڕی 500 هەزار بەرمیل کەم دەکرێتەوە .

بەم پێیە ئەم بڕیارە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و جیا لە پابەندبوونی وڵات لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان دراوە.

ڕیاز لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵاس لە 5ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمی هەمان ساڵەوە بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاو بە بڕی 2 ملیۆن بەرمیل کەمدەکاتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top