تیمی کەشتییەكی دانیمارک لەلایەن چەتەی دەریاییەوە ڕفێندران

تیمی کەشتییەكی دانیمارک لەلایەن چەتەی دەریاییەوە ڕفێندران

 

 

 

بەشێک لە تیمی کەشتییەكی دانیمارکی لە کەنداوی گینیا ڕفێندرا.

 

خاوەنی کەشتیی مۆنجاسا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ئەوكەشتییە نەوت هەڵگرە دانیمارکییەی کە لەلایەن چەتەی دەریاییەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، لە کەنداوی گینیا دۆزرایەوە ، بەڵام بەشێک لە تیمەکەی ڕفێنراون،.

کەشتیی "مۆنجاسا" کە ١٦ ئەندامی تیمی كەشتیوانی بوو کاتێک لە ٢٥ی ئازاردا لەلایەن چەتەی دەریاییەوە دەستی بەسەرداگیرابوو، ڕۆژی پێنجشەممە لەلایەن هێزی دەریایی فەرەنسا لە کەناراوەکانی سائو تۆم و پرینسیپ دۆزرایەوە.

مونجاسا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێک کەشتییەکە دۆزراوەتەوە، "چەتەی دەریایی کەشتییەکەیان جێهێشتبوو و بەشێک لە تیمی کەشتییەکەیان لەگەڵ خۆیان بردبوو".

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top