بەهۆی داڕمانی کانێکی زێڕ لە سودان دە كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی داڕمانی کانێکی زێڕ لە سودان دە كەس گیانیان لەدەستدا

 

دوابەدوای داڕمانی کانێکی زێڕ لە باکووری سودان 10 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سودان "سونا"، دوای داڕمانی کانێکی زێڕ لە شاری وادی حەلفای ئەم وڵاتە بەلایەنیکەم 14 كرێكاری كانەكە گیانیان لەدەستدا و ٣ كەسی دیکەش بریندار بوون.

لەسەر بنەمای ئەمەش ئەو ڕووداوەی سەرەوە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و تا ئێستاش چەند کرێكاری دیکە بێسەروشوێنن.

هەروەها هەڵمەتێکی گەڕان و دەرهێنانی کرێکاران لە ژێرداروپەردوو دەستی پێکردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دەرهێنانی زێڕ سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ حکومەتی سودان و دوای سەربەخۆیی باشووری سودان لە ساڵی ٢٠١١دا سێ لەسەر چواری داهاتی نەوتی لەدەست داوە و نزیکەی لەسەدا ٨٠ی سەرچاوەکانی ئاڵوگۆڕی دەرەكیشی لەدەست داوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top