سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکات

ئەمڕۆ هەینی 31 ی ئادار، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی کوردستان و عێراق ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە هەردوو حزب دەكات.

ئەمەی خوارەوە پەیامەكەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانە:-

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان وعێراق ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم ئەندام ولایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم و هیوای سەرکەوتنيان بۆ دەخوازم.
هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان وعێراق، ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بزاڤی سیاسیی عێراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوربانییەکی زۆریان داوە . ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانیاندا بەردەوام بن لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و فرەلایەنی و ئازادی لە عێراقدا.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/3/31

Top