لەیلا فەریقی لە یوتیوب بەرهەمەكانی كۆپی رایت دەكات

لەیلا فەریقی لە یوتیوب  بەرهەمەكانی كۆپی رایت دەكات

دوای نزیكەی 25 ساڵ لە گۆرانی چڕین و بڵاوكردنەوەی 5ئەڵبۆمی گۆرانی,خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری كورد(لەیلا فەریقی) چەناڵێكی تایبەت بە خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب دادەنێت و بەرهەمێكی لەوێدا بڵاودەكاتەوە .

ماوەی چەندین ساڵە بەرهەمەكانی لەیلا فەریقی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاودەكرایەوە,بەڵام لە ئێستادا ئەم هونەرمەندە بەشێك لە بەرهەمەكانی بەشێوەی دەنگ لە چەناڵی خۆی لە یوتیوب داناوە و لەلایەن (ڕۆژ پرۆدەكشن) سەرپەرشتی دەكرێت, هەروەها بڕیار وایە لە داهاتوودا لەیلا فەریقی بەرهەمەكانی لەم چەناڵەی بڵاوبكاتەوەو كۆپی رایت بخاتە سەر بەرهەكانی تاوەكو بە تەواوی مافی خاوەندارێتی بەرهەمەكانی لە یوتیوب بەدەستەوە بێت .

لەیلا فەریقی لە یوتیوب  بەرهەمەكانی كۆپی رایت دەكات

لەیلا فەریقی لەدایكبووی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەو دەكاتە خوشكی هونەرمەندی گەورەی كۆچكردوو(مەرزیە فەریقی), لەیلا فەریقی كە ساڵانێكی زۆرە بواری هونەری موزیك و گۆرانی دەركەوتووە,دەستپێكی كاری هونەریی ئەم خانمە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1991 ,وە لەساڵی 1997 یەكەم ئەڵبۆمی خۆی بەناوی(ئەستێرە)بڵاوكردەوە .لە ئێستادا خاوەنی 5ئەڵبۆمی گۆرانی و 18ڤیدیۆ كلیپە,هەروەها دوایین ئەڵبۆمی گۆرانیی بریتییە لە (Echoes Of The Past) كە لە 11تراكی گۆرانی پێكدێت و ساڵی 2017بڵاویكردەوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top