بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتی خاوی لیبیا گەیشتە یەک ملیۆن و 207 هەزار بەرمیل
کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاو گەیشتووەتە ملیۆنێک و 207 هەزار بەرمیل.
پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی خاو لەم وڵاتە زیادی کردووە و گەیشتووەتە ملیۆنێک و 207 هەزار بەرمیل.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندیی لیبیا لە 4ی 1ی 2023، داهاتی نەوتی ئەو وڵاتە کە لە ساڵی 2021دا 103.4 ملیار دیناری لیبی بووە، ساڵی ڕابردوو بۆ 105.5 ملیار دینار (نزیکەی 22.01 ملیار دۆلار) بەرزبووەتەوە.
بەم شێوەیە داهاتی نەوتی لیبیا لە ساڵی ٢٠٢٢ بە بەراورد بە ساڵی پێشوو ٤٤٠ ملیۆن دۆلار گەشەی کردووە.
پێویستە بگوترێ، لە 12ی تەمموزی 2022، عەبدولحەمید دبیبە، سەرۆک وەزیرانی لیبیا، فەرحات عومەر بن قەدارەی وەک سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرد.
هەروەها بن قەدارە لە ٢٦ی تەمموزدا ڕایگەیاند: کە بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت لە ٨٧٠ هەزار بەرمیلەوە بۆ یەک ملیۆن و ٢٥ هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل