بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران ٣٩ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران ٣٩ کەس گیانیان لەدەستدا

دامەزراوەی نیشتمانی کۆچبەرانی مەکسیک بڵاویکردەوە، كە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بنكەی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران لە باکووری ئەو وڵاتە ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

دامەزراوەی نیشتمانی کۆچبەری مەکسیک ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران لە سیوداد خوارێز لەسەر سنووری نێوان مەکسیک و ئەمریکا لە باکووری وڵات، ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩ کەسیش برینداربوون.

لەو وێنانەی لە میدیا ناوخۆییەکانی مەکسیکدا بڵاوکراونەتەوە، چەندین ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و ئەمبولانس لەبەردەم بنكەی دەستبەسەرکردنەکەدا دەبینرێن و تەرمەکانی سەر زەوی.

شاری سیوداد خوارێز لە مەكسیك خاڵێكی گرنگی پەڕینەوەیە بۆ كۆچبەران بۆ چوونە ناو ئەمریكا، پەناگەكانی پڕن لە كۆچبەران كە چاوەڕێی دەرفەتی پەڕینەوە دەكەن یان داوای پەنابەرییان لە ئەمریكا كردووە.

داواکاری گشتی مەکسیک لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و لێکۆڵەرانی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top