مانگرتنی ٣٠ هەزار کرێکار لە ئەڵمانیا

مانگرتنی ٣٠ هەزار کرێکار لە ئەڵمانیا

 

 

 

سەندیکای کرێکاری "AIVG"ی ئەڵمانی بەشداری زیاتر لە 30 هەزار کرێکاری لە مانگرتنی گەورەی کرێکارانی گواستنەوەدا ڕاگەیاند، کە ڕۆژی دووشەممە دەستی پێکرد.

کریستین لوروش، ئەندامی تیمی دانوستانکاری سەندیکاکە گوتی: خواستی مانگرتن زۆر بەهێزە و کرێکاران بەهۆی بێهەڵوێستی خاوەنکارەوە تووڕەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ سەرەڕای سەختی دۆخی دارایی زۆرێک لە کرێکارانی ئێمە مانگرتن دەگرین، چونکە هیچ شتێکمان نەدۆزیوەتەوە کە بتوانرێت بەجدی جێگەی گفتوگۆ بکرێت.

ئەم مانگرتنە یەک ڕۆژە، یەکێکە لە گەورەترین مانگرتنەکانی ئەڵمانیا لە دوای ساڵانی نەوەدەکانەوە، پێشبینی دەکرێت کاریگەری لەسەر فڕۆکەخانەکان، پاسەکان و ڕێڕەوی ئاوی سەرتاسەری وڵات هەبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top