بەهۆی گەردەلوول لە ئەمریکا چواردە کەس گیانیان لەدەستدا
دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و فیدراڵی ڕایانگەیاند، كەلە ئەنجامی گەردەلوول و هەورەبروسکەی توند لە ویلایەتی میسیسیپی، بەلایەنی کەم ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها دەزگای بەڕێوەبردنی فریاگوزاری میسیسیپی هۆشداریی گەردەلوولی لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە پارێزگاکانی شارکی و هامفریس بەردەوامن.
هەروەها تیت ریوز، پارێزگاری میسیسیپی لە تویتەر ڕایگەیاند، کە ئەمبولانس و ئامێری فریاگوزاری دیکەی ناردووە بۆ سەرتاسەری ناوچە زیانلێکەوتووەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.
شارەزایان و دەسەڵاتدارانی خۆجێی نیگەرانی خۆیان لە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانیان دەربڕیوە.
گوڵان: سەردار خەلیل