ڕانیه یه‌ك هه‌نگاوى ماوه بۆ خولى نایاب، زانكۆی جیهانیش له دابه‌زین نزیك بۆته‌وه
له خولى پله یه‌كی كوردستان
ڕانیه یه‌ك هه‌نگاوى ماوه بۆ خولى نایاب، زانكۆی جیهانیش له دابه‌زین نزیك بۆته‌وه
كارزان كانه‌بی
له میانى یارییه‌كانى گه‌ڕى 18ى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان، یارییه‌كانى خوله‌كه درێژه‌ى هه‌یه و له كۆتا هه‌فته نزیك بۆته‌وه، یانه‌ى ڕانیه له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆی رووبه‌ڕووى یانه‌ى بابان بووه له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى باشیان پێشكه‌ش كرد‌و له ئه‌نجامدا یانه‌ى ڕانیه توانى یارییه‌كه بباته به گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر و یه‌ك هه‌نگاوى ماوه بۆ گه‌یشتن به خولى نایاب، یانه‌ى زانكۆی جیهانیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى به یانه‌ى رواندز دۆرا و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر نزیك بۆته‌وه له دابه‌زین بۆ خولى پله دووه‌كانى كوردستان، ده‌بێ له یانه‌ى داهاتوو كه له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ولێر یاری هه‌یه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ به مه‌رجی ئه‌وه‌ى یانه‌ى رواندز بدۆرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى تر.
شۆریجه-رزگاری(2-2)گۆڵ
بازیان-بروسك(2-3)گۆڵ
سێمێل-هه‌لۆ(1-0)گۆڵ
خانه‌قین-قه‌لادزێ(2-1)گۆڵ
كۆیه-خاك(0-2)گۆڵ
ریزبه‌ندی یانه‌كان
1-هه‌ولێر31خاڵ
2-رانیه30خاڵ
3-سلێمانى 28خاڵ
4-رزگاری 27خاڵ