نارین گۆرانی (نەورۆز)ی هونەرمەندی گەورە (حەسەن زیرەك) دەڵێتەوە

نارین گۆرانی (نەورۆز)ی هونەرمەندی گەورە (حەسەن زیرەك) دەڵێتەوە

بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە,خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژئاوای كوردستان (نارین فەقێ) گۆرانی (نەورۆز)ی هونەرمەندی گەورەی كورد (حەسەن زیرەك) دەڵێتەوە .

گۆرانی (نەورۆز) كە ساڵانە چەندین هونەرمەند ئەم بەرهەمە بە ستایڵی جیاواز دەڵێنەوە هۆنراوەكەی لەلایەن شاعیری گەوەری كورد(پیرەمێرد) نووسراوەتەوە .

نارین فەقێ بەرهەمەكەی لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بە شێوەی دەنگ بڵاوكردەوە كە هونەرمەند و موسیزیان (عەلی شاكر)ی هاوژینی كاری ئامادەكردنی موزیك و دابەشكردنی ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top