ڕه‌مزی ساڵح چوار قورنه‌ ده‌به‌ینه‌ قۆناغێكى باشتر

ڕه‌مزی ساڵح چوار قورنه‌ ده‌به‌ینه‌ قۆناغێكى باشتر

ڕه‌مزی ساڵح چوار قورنه‌ ده‌به‌ینه‌ قۆناغێكى باشتر
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی چوارقورنه‌ى ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین ئه‌م وه‌رزه‌ تاكه‌ نوێنه‌رى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 17 یارى خاوه‌ن 23 خاڵه‌ له‌ ریزى به‌ندی یازده‌مین دێت له‌ ریزى تیپه‌كان، یانه‌كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ دوو ڕاهێنه‌ر ده‌ستیان له‌ مه‌شقی یانه‌كه‌ كێشاوه‌ته‌وه‌ به‌هۆى به‌ده‌ست نه‌هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌، بۆ ئه‌م یارییانه‌ى داهاتووش كارگێڕى یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ى به‌ ڕاهێنه‌رى یانه‌ى قه‌ڵادزێ ڕه‌مزی ساڵح سپارد بۆ باشتر كردنى ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه‌ له‌ باره‌ى بارودۆخی تیپه‌كه‌ش ڕه‌مزی ساڵح ڕاهییێنه‌رى نوێی یانه‌ى چوارقورنه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" بارودۆخی تیپه‌كه‌ زۆر باشه‌، تیپێكی تۆكمه‌ و پڕ له‌ یاریزانى به‌توانایه‌ و ئه‌م وه‌رزه‌ى نوێی خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان كێبڕكێ به‌ ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیپه‌كانى خوله‌كه‌، وه‌كو گرفتیش هیچ گرفێتكمان نییه‌ و ده‌مانه‌وێ ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه‌ وه‌كو پێویست بكه‌ین له‌ یارییه‌كانى داهاتاوو ئاست و ئه‌نجامى باشتر و شایسه‌ تر پێشكه‌ش بكه‌ین، گوتیشى" متمانه‌م به‌ تیپه‌كه‌ هه‌یه‌ كه‌ بتوانین هه‌موومان به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌ یارییه‌كانى داهاتوو ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه‌مان باشتر بكه‌ین و له‌ ریزبه‌ندی یانه‌كانیش چه‌ند خانه‌یه‌ك بچینه‌ پێشه‌وه‌ى یانه‌كان، سوپاسى كارگێڕى یانه‌كه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ پاڵپشتى باشى تیپه‌كه‌ ده‌كه‌ن، هه‌موومان به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى باش و شایسته‌ تر ده‌ده‌ین له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، یانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ش هه‌مووى به‌هێزن و چاویان له‌ سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه‌ له‌ خوله‌كه‌، ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت درێغی ناكه‌ین بۆ سه‌رخستنی یانه‌ى چوار قورنه‌ بۆ قۆناغێكى باشتر.
كارزان كانه‌بی

Top