دوورگەیەك بۆ فرۆشتن

دوورگەیەك بۆ فرۆشتن

لە مامەڵەكانی نووسینگەكانی خانووبەرەدا، خانوو و باڵەخانە و ڕووبەری زەوی بۆ فرۆشتنە، كەچی دوورگە فرۆشتنیش پەیدا بووە، بەهۆی گرنگیی پێگەی دوورگە و كەشی گونجاو بۆ گەشتیاری. دوای ئەوەی مێژووی دۆزینەوەی دوورگەیەك لە بەریتانیا بۆ ساڵانی (1700) دۆزراوەتەوە، كە ڕووبەرەكەی (20) هەزار مەتر دووجایە، لەسەر ئەو دوورگەیە تەنیا خانووێك هەیە كە پێنج ژووری نووستن و دوو هۆڵ و شوێنی دانیشتنی تێدایە، ئەو دوورگەیە ناوی (یەنس فیلۆگ)ـە، دەكەوێتە سەر دەریای ئیرلەنلدا لە باكووری وێلز، دەوروبەری خانووەكە بە داروبار داپۆشراوە، هەروەها كەشێكی هێمن و نایابی هەیە، نرخی ئەو دوورگەیە (950) هەزار دۆلارە.

 

Top