چۆن خۆت لە تۆخبوون و ڕەشیی لێوەكان ڕزگار دەكەیت

چۆن خۆت لە تۆخبوون و ڕەشیی لێوەكان ڕزگار دەكەیت

ڕێچكە سرووشتییەكان:

• تێكەڵەی شووتی و زەیتی گوێزی هیندی: هەندێك شووتی ورد بكە و لەگەڵ زەیتی گوێزی هیندی تێكەڵیان بكە، شووتی ترشی سرووشتیی تێدایە كە ڕێگری لە قڵیشاندنی پێست دەكات، هەروەها زەیتی گوێزی هیندی لێو شێدار دەكاتەوە.

• ماست و زەردەچەوە: دەتوانیت ماست لەگەڵ كەمێك زەردەچەوە تێكەڵ بكەیت و تێكەڵەكە بدەیت لە لێوت، زەردەچەوە تایبەتمەندیی دژە بەكتریا لەخۆ دەگرێت، هەروەها ماست شێدارەوەیەكی باشە بۆ لێو.

• شەكر و زەیتی زەیتون: شەكر لەگەڵ زەیتی زەیتون تێكەڵ بكە و وەكو توێژاڵێكی نەرم بۆ لێو بەكاری بهێنە، شەكر یارمەتی لابردنی خانە مردووەكانی پێست دەدات، لەكاتێكدا زەیتی زەیتون شێداركەرەوەیە بۆ لێوەكان.

• زەیتی بادەم و لیمۆ: ئاوی لیمۆ لەگەڵ چەند دڵۆپێك زەیتی بادەم تێكەڵ بكە و تێكەڵەكە بدە لە لێوت، زەیتی بادەم ڤیتامین E ی تێدایە كە یارمەتی نوێكردنەوەی خانەكانی پێست دەدات.

• ئالۆڤێرا: جێڵی ئالۆڤێرای سرووشتی بۆ لێوەكانت بەكار بهێنە، بۆ شێداركردنی لێو و كاڵكردنەوەی ڕەنگەكەی، ئالۆڤێرا تایبەتمەندیی ئارامكەرەوە و سوودبەخشی تێدایە بۆ پێست.

 

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

 

Top