ماراسۆنی (وەرزش لەپێناو تەندروستیەکی باشتر)

ماراسۆنی (وەرزش لەپێناو تەندروستیەکی باشتر)


ماراسۆنی (وەرزش لەپێناو تەندروستیەکی باشتر)
بەبەشداری 650وەرزشوان بەڕێوەچوو
یەکێتی قوتابیانی کوردستان لقی چه مچەماڵ
بە ئامادەبوون و بەشداری کردنی هەریەک لە بەڕێزان
بەڕێز کاک(سەید ڕێبوار ) بەرپرسی لقی( ١٩)ی چەمچەماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و
بەرێز (م عبدوڵلە حمەکاکەڕەش )بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و بەرپرسانی حکومی و حزبی و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیان و وەرزشکاران و وەرزش دۆستان.
لقی چەمچەماڵی رێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە هاوکاری یەکەی ( چالاکی و وەرزشی پەروەردەی چەمچەماڵ) هەستاین بە ئەنجامدانی پێشبڕکێکی ڕاکردنی ماوە درێژ (ماراسۆن) بە بۆنەی ساڵ ڕۆژی ڕاپەڕینە مەزنەکەی شاری چەمچەماڵ و کوردستان كە ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان و وەرزشکاران لە سەرجەم ناحیەکانی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری بەشداری یان کرد لە پێشبڕکێکە، کە ماوەکە (٤کم) بوو .
شیانی باسە چالاکێکە بەسەرکەوتووی ئەنجام دراو خەڵاتی تایبتی بەویاریزانانە بەخشرا کەپلەی؟یەکم تادەیەمیان لەماراسۆنەکە بەدەستهێنابوە جێگای دڵخۆشی وەرزشوانانی سنوورەکە
(یوسف ئازاد)بەرپرسی لقی قوتابیانی چەمچەماڵ لای خۆیەوە سوپاسی هەریەک لە بەڕێزان:
ــ مەکتەبی سکرتاریەتی (ی . ق . ک ) بۆ هاوکاری کردنی بەردەوام یان لەسەرئەم کار و چالاکییەکان کە هەمیشە پاڵپشتمان دەبن بۆ زیاتر خزمەت کردن بە توێژی قوتابیان لە سنورەکە

ـ

Top