هەرێمی كوردستان سەركەوتوو لە دیپلۆماسیی ومتمانەی ناوچەیی ونێودەوڵەتی

هەرێمی كوردستان سەركەوتوو لە دیپلۆماسیی ومتمانەی ناوچەیی ونێودەوڵەتی

 

 

لە ماوەی رابردوو ، هەولێری پایتەخی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسی كوردستان و دیپلۆماسی و دروستكردنی متمانە بووەتە جێگەی بایەخی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتیی، بۆیە، گشت سەردان و بانگهێشتە فەرمییەكان و دیدار و گفتۆگۆ وپەرۆشتیان بۆ زیاتر بەهێزكردنی سەنگ و پێگەی قەوارەی هەرێمی كوردستان جارێكی تردڵنیاكردنەوە و متمانەبەخشینی زڵهێزانی ئەمەریكا و ئەوروپاییە بۆ گەلی كورد بەتایبەت كە لەماوەی رابردوو ، فشارێكی زۆر لەلایەن  وڵاتانی هەرێمی و بەتایبەت تاران و بەغداوە لە رووی سەربازی و سیاسی و ئابووری دروستبوو.روون و ئاشكرایە، كە هەرێمی كوردستان  لە 2005ەوە وەك قەوارەیەك لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق، قەوارەیەكی ئیداری دەستوورییە، بەڵام لەسەر زەویدا قەوارەیەكە دەتوانێت پێوەندی سیاسی و دیپلۆماسیش دروست بكات، بە پێی بنەماكانی سیستمی فیدرالیزم و بەپێی دەستووری عێراق، حكوومەتی هەرێم بەپێی مادەی 121ی دەستوور، دەتوانێت لە چوارچیبَوەی باڵیوێزخانەكانی عێراق نووسینگەی خۆیان  بكاتەوە، بۆ دروستكردنی پێوەندییە كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابووری لەگەڵ ئەو وڵاتانەی كە باڵوێزخانەكانیان تیادایە، هاوكات حكوومەتی هەرێم پەنای بۆ میكانیزمێكی تر برد بۆ گرێدان بە ژینگەی دەرەوە لە رێگەی كردنەوەی نوێنەرایەتی خۆی لەو وڵاتانە.

ئەوەی كە وایكردووە كە هەرێمی كوردستان  ببێتە  جێگەی بایەخ و متمانەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان ئەوا سەنگ و پێگەی دیپلۆماسی و جیۆسیاسی و جیۆئابووریین  بەتایبەت  كە  ناوچەكە و جیهان پێوستی زۆری بە وزە هەیە و كوردستانیش  قەوارەیەكی دەوڵەمەندە بە وزە لە نەوت و گاز، هەڵكەوتەی جوگرافیای هەرێم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەقامگیریی سیاسی و تەناهی لە هەرێم بە بەراورد لەگەڵ عێراق كە وایكردووە كە زۆرێك لە نێردە دیپلۆماسییەكان سەردانی هەولێری پایتەختی كوردستان بكەن , هەروەها ناكرێت ئاماژە بە  رۆڵی سەركرایەتی سیاسی گەلی كورد، بەتایبەتی سەرۆك مسعود  بارزانی لە هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق و سەقامگیریی سیاسی و تەناهی لە عێراق، هەروەها رۆڵی هەرێم لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، هۆكارێكی تر هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەتایبەتی ئەو رۆڵی بەرانبەر بە تێكشكاندنی رێكخراویی تیرۆریستی  داعش هەیبوو، جیا لە بەیەكەوەژیانی لە هەرێم هەیە، هەموو ئەوانە وایان كردووە هەرێم جێگەی بایەخی وڵاتانی دنیا بێت.بەتایبەت كە ، ئەو پرسانە ئەگەرچی پێوەستە بە دۆزی كورد لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی كوردستان، بە دیوێكی تر پێوەستە بە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان، بەڵام لێكەوتەی هەیە بۆ سەر هەرێم و ئەو پرسانە جێی بایەخی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتین بە گشتی.

لەلایەكی ترەوە ئەو هۆكارانەی كە وایانكردووە كە  كە هەرێمی كوردستان  ببێتە ناوەندێك بۆ گفتوگۆكردن، یان هەولێر ببێتە ئەو ناوەندە، بۆ باسكردنی ئەو پرسانە و دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆیان، بۆیە زۆرجار شاندی باڵای دیپلۆماسی وڵاتان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو پرسانە سەردانی هەرێمیان كردووە و بۆچوونی سەركردایەتی سیاسی كورد، بەتایبەتی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی كوردستان وەردەگرن، بەشێوەیەكی گشتی پێوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ ئەو وڵاتانە لەسەر بنەمایەكی دروست و بەرژەوەندی هاوبەش دروست بوو، لەوكاتەی هەرێمی كوردستانیش سوودی بینیوە، یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی دیپلۆماسیەتی هەرێمی كوردستان، كە لە هەرێم هەیە و لە عێراق نییە، ئەویش ئەوەیە كە هەرێم هاوسەنگی پاراستووە لە نێوان هێزە نێودەوڵەتییەكان و هەرێمییەكان، بەتایبەتی ململانێكانی زلًهێزان و وڵاتانی دیكە لە ناوچەكە دا ، كە هەرگیز هەرێمی كوردستان نەبووەتە بەشێك لە ململانێكان و سەنگەرێكی لە دژی ئەویتر نەگرتووە.تایبەتمەندییەكی تری دیپلۆماسەیتی كورد ئەوەیە كە هەرگیز هەوڵی نەداوە دەست بخاتە ناو كاروباری وڵاتانی كە پرسی كوردیان هەیە وەك ئێران و توركیا و سووریا، بەڵكو وەك فاكتەرێكی چارەسەركردنی ئاشتیانە ویستوویەتی رۆڵ بگێڕێت، یان وەك لایەنی سێیەم بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسانە، بۆیە ئەمانە جێی بایەخی ئەو وڵاتانە بووە، هەرێمی كوردستان تارادەیەكی زۆر باش سەركەوتوو بووە لە كایەی دیپلۆماسی و پەیوەندییەكانی دەرەوەی لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتیشەوە.

Top