سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كۆدەبێتەوە و پاشان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش دەکەن.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كۆدەبێتەوە و پاشان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش دەکەن.

بە گوێرەی راگەیاندراوی فەرمی، كاتژمێر 8:40 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئاداری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئانالێنا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كۆدەبێتەوە و پاشان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش دەکەن.

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەك لە كارنامەكەیدا هاتووە، بایەخێكی تەواو بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دەدات و لەم ڕووەوە بەردەوام جموجۆڵی دیپلۆماسی هەیە. لەم چوارچێوەیەشدا دوێنێ سێشەممە، وەزیری بەرگریی ئەمریكا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

Top