بەهێزكردنی كۆمەڵگە و وبەرەوپێش چوونی، وابەستەیە بەئافرەتانەوە

بەهێزكردنی كۆمەڵگە و وبەرەوپێش چوونی، وابەستەیە بەئافرەتانەوە

هه موو ئافرەتێك ئارەزوو دەكات كارەكتەرێكی بەهێزی هه بێت وبۆئەم مەبەستەیش هه موو هه وڵێك ئەدات ،چونكە كارەكتەری بەهێز لەناوكۆمەڵگەدا پێگەی تایبەتی هه یە ووا دەكات خەڵكانی دیكەیش پرس و ڕاوێژی پێبكەن وڕێزلەبیرو وبۆچونەكانی بگرن وبۆكارەكانیان پرسو ڕاوێژی لەگەڵ بكەن بیرۆكەكانی بەهەندوەربگرن ،ئەوئافرەتانەی كەبەهێزن توانای ڕووبەرووبوونەوەی سەختی و ناڕەحەتیەكانی ژیانیان هه یەوبەراورد بەئافرەتانی ترلەبەردەم كێشەو گرفوتو تحادێكانی ژیان ناشڵژێن و چۆك دانادەن خۆیان هەوڵی چارەسەركردنی دەدەن و لەسەرپێی خۆیان ڕادەوستن ولەگەڵ ژیاندا دەجەنگن ئەم ئافرەتانە بەهێز دادەنرین ودەبنە جێگەی سەرنجی كەسانی دەورووبەریان ووە دەتوانن بەرپرسیاریەتی هه ڵبگرن ولەكارەكانیاندا سەركەوتن بەدەست بهێنن چونكە خودی خۆیان بەرپرسیارێتی كارو وكێشەوگرفتەكانی خۆیان هەڵدەگرن و هەوڵی چارەسەركردنی دەدەن هێندە پەنابۆچواردەوریان نابەن چونكە باوەڕیان بەتواناكانی خۆیان هەیە.

بەهێزكردنی كۆمەڵگەو وبەرەوپێش چوونی وابەستەیە بەوئافرەتانەوە هه رچەندە ئافرەتان لەكۆمەڵگەی كوردیدا هه میشە قوربانی دەری دین و كلتورن ،سەرەڕایی ئەوەیش ئافرەتانی بەهێز بەرەنگاری بوونەتەوە ،وەبەرامبەربەتەواوی ئەو كۆت و بەندانەیش وەستاونەتەوە كە كۆمەڵگەبۆیان دروست كردوون وتوانیویانە دەوری خۆیان بگێرن وكاریگەری دروست بكەن ، خۆیان لەگەڵ تەواوی ئەو عورف ودابوونەریتانەی نێو كۆمەڵگەداگوانجاندووە هەوڵی گۆڕین وگۆڕانكاریان داوە وەبەرەو پێش چوونی تەواویان بەدەست هێناوە ،وە دەوری زۆركاریگەریات هه بووە لەنێو خێزان و كۆمەڵگەدالەبواری سیاسی وڕۆشنبیری ئیداری كۆمەڵایەتیدا. ئەمەیش وای كردووە دەوری ئافرەتا لەكۆی سێكتەرەجیاوازەكانی كۆمەڵگەد ا بەرز بنرخێنرێت جیاوازێكانی لەبیری تاكی كوردا كەم بكەنەوە .

لەكۆمەڵگە داخراوەكاندا ئافرەتان هه میشە كەوتوونەتەبەر هێرش وتانەی كۆمەڵگا و بەهەموو جۆرێك چەوسێنراونەتەوە، تەنها لەبەر ئافرەتبوونیان ئەمەیش لە هەندێ لەئافرەتاندا ئەبێتە هۆی تێكشكاندنی سایكۆلۆجی و كەسایەتی ئافرەتان بەهەموو جۆرێك ،وادەكات بە دڵێكی شكاوەوە گەورەبن و ژیانی ڕۆژانەیان بگوزەرێنن، بەڵام لە هەندێ لە ئافرەتانیشدا بووە بە خاڵی بەهێز و بوێری و بووە بەهێزی بەرەنگاربوونەوە بەرامبەر هەموو ئەو هێرش و چەوساندنەوانە، بەپێی سەردەمە یەك لەدوای یەكەكان ئافرەتانی كورد توانیویانە جێ دەست و توانای خۆیان لە هەموو بوارەكاندا دەربخەن و بێنە پێشەوە زۆربەی زۆری ئەو دابونەریتە دژە ئافرەتانە نەهێڵن و واش بكەن كۆمەڵگەش بە جۆرێك لەجۆرەكان بگۆڕن، هەست بەهێزی فكری وجەسەدی مێینە بكەن بەجۆرێك گۆڕان كارێكان لە نێو بیری كۆمەڵگە و خێزانە پیاوسالارەكاندا كاڵبكەنەوە.
پێویستە ئافرەتان هەوڵی بەردەوامی خۆیان بدەن بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی خۆیان و سەلماندنی خود و چەسپاندنی مافەكانیان ،
ئەگەر لاپەڕەكانی مێژوو هەڵبدەینەوە پڕن لەناوی ئەو ئافرەتە درەوشاوانەی كە لە بوارە جۆراوجۆرەكانی كۆمەڵگەی كوردیدا خزمەتیان كردووە و چاكسازی گەورە و گرنگیان ئەنجام داوە، كە لەبواری ڕۆشنبیری و سیاسی و ئەدەبیدا جێدەستیان دیارەو كاریگەری ئەرێنیان بەسەر كۆمەڵگەی كوردیەوە هەبووە، شانبەشانی پیاوان شەڕی نموونەیان بەرامبەر بەدوژمن ئەنجام دەداو لەبەرگری كردن بوون لەخاكی كوردستان، ئەوان بوونە پارێزەری كلتوور و زمانی كوردی لەپاڵ ئەوەشدا توانیوانە نەوەیەكی هوشیار و كوردپەروەر پەروەردەبكەن، كەئێستا ڕێڕەوی ژیانكردنی كۆمەڵگەی كوردی بەڕێوە دەبن و سەركەوتوانە دەستاودەست نەیان هێشتوە گیانی كوردبوون ڕوحیەتی بەرەنگاری و خۆنەچەماندن بەردەوام بكەن .
ئافرەتانی كورد هەمیشە سەربەست و ئازادبوون و لە هەموو سێكتەرەكانی كۆمەڵگەدا یارمەتیدەر و هاوكاری پیاوانیان كردووە، چ لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد و چ لە بواری ئەدەب ونووسیندا جگە لەوەی بەدەیان و سەدان ئافرەتی كورد ناو و ڕۆڵیان هەبووە لە پێشكەوتنی شارستانیەت و دروستكردنی دەیان ڕێكخراوی كوردی وسیاسی ومەدەنی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردیدا، نەك هەر مێژوونوسانی كورد باسیان دەكەن بەڵكو ڕوژهەڵاتناس و كوردناسەكانیش باسی ڕۆڵی ئافرەتانی كوردیان كردووە، بۆیە ئەتوانین بڵێێن لە مێژەوە تا ئەمڕۆ ئافرەتانی كورد شانبەشانی ئافرەتانی جیهان لە مەیدانی سیاسی و سەربازی و ئابووری وكۆمەڵایەتی و خوێندەواریدا جێ دەستیان دیارە و پێویستە كارەكانیان بەرزبنرخێندرێت .
بێلان ڕۆژ بەیانی

Top