سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كریزى
هه‌نگاوه‌كانى دوێنى و ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، درێژه‌پێده‌رى ئه‌و رێچكه و رێباز و قوتابخانه‌یه كه هه‌رده‌م له پێناو ته‌بایی و سه‌نگ و پێگه‌ى گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ى ئاماده‌بووه بۆ به‌خشینى باجی گه‌وره و هەرده‌م له سیاسەت و تێڕوانین و پلان و بەرنامەو نەخشەڕێگاکانی تایبەت و جیاوازبوون و هەمیشەو لەدوای هەر جوڵەیەکی سیاسی و کارگێڕی و دیپلۆماسی بارزانییەوە، بێگومان ئاسۆیەکی ڕوون و مژدەیەکی خۆشی بۆ کوردستانیان بەدوایخۆیدا هێناوە.
دەستپێشخەرییە نوێیەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی سیاسی هەرێمی کوردستان، بووەتە مایەی هیواو ئومێدی هەموو خەڵك و چین و توێژەکانی کوردستان و ئەم دەستپێشخەرییە بە کلیلی چارەسەری هەموو کێشەکانی نێوان حیزبە سیاسییەکان و هێزو لایەنەکان دادەنرێت، بەتایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەوانیش وەك دووهێزی گەورەی خاوەن جەماوەری کاریگەر لەگۆڕەپانی سیاسی‌دا، بۆیە هەر هەوڵێك بە ئامانجی سفرکردنەوەی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، بە دڵنیاییەوە ئاکامەکانی دڵخۆشکەرەو دەرئەنجامەکانی کاریگەرو لێکەوتەکانیشی ئەرێنی دەبێت لەسەرتەواوی جومگەکانی ژیانی خەڵك لە هەموو ڕووەکانەوە.
بۆیە ئێستا گووتارەکانی نێچیرڤان بارزانی و ڕا و پێشنیار‌و دەستپێشخەرییەکانی بوونەتە چەتری کۆکردنەوەی بیروڕا جیاواز‌و ناکۆکەکان و لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە وەك دامەزراوەیەکی نیشتیمانی و جێی متمانەی کوردستانیان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بە زمانی گفتوگۆ‌و تێگەیشتن، بە دیپلۆماسییەت و دانوستاندن، بە هێزی بیرکردنەوەو زانین، مەترسییەکانی خەڵكی کوردستان لەبارەی داهاتووی سیاسی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاسایش و سەقامگیرییەوە دەڕەوێنرێنەوەو دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی دەمانخاتە سەر ئاراستە ڕاست و دروستەکەی واقیعی سیاسی و پێویستی قۆناغەکەو لە هەڵەو لێكترازان، ناکۆکی و دابڕان، گرژی وهەڕەشەکان دوورمان دەخاتەوە، کە خۆی لە خۆیدا هاتنەدی ئەم ئامانجانەو پەیڕەوکردنی ئەم جۆرە سیاسەتە، بەهێزکردنی کوردستان و سەربەرزی تاکی کوردی و سەرکەوتوویی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە هەرێمدا لێدەکەوێتەوە.
لەدوای ئەم دەستپێشخەرییە پیرۆزەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کە کۆبوونەوەی باڵای پارتی و یەکێتی لێکەوتەوە لەدوای چەندین مانگ دابڕانی سیاسی، کە تیایدا بڕیاردراوە کاری هاوبەش و پێکەوەیی و ئاڵوگۆڕی بیروڕاو لێکگەیشتنەکان بەردەوام بێت، جگە لەمانەش نەخشەڕێگای ڕێککەوتنی سیاسی هەمە لایەنەی هێزە کوردستانییەکانی بەدوادادێت، بۆیە بەدڵنیاییەوە وادەخوازێت کە هەموومان پێکەوە پشتیوان و پاڵپشتی ئەم جۆرە سیاسەتە بین کەسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی پەیڕەوی دەکات.
هه‌ربۆیه، دونیابینی و دیدگایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه وكردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان له سه‌ر ئاستی نێوخۆیی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له له بارودۆخی ئێستادا كه عێراق،ناوچه‌كه‌وجیهان به ره‌وشێكی هه‌ستیاردا گوزه‌ر ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و ئینجا پرسی وزه و یاسایی نه‌وت و غاز و چاویی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه و گرنگی ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستی نێوماڵی كوردستانی كه ئه‌مرۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی كوردستانێكی به‌هێزن و په‌رۆشی نێچیرڤان بارزانی و هه‌وڵه بێ وچانه‌كانی له پێناو پارێزگاریكردن له سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان .
چونكه ئه‌و هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له رابردوو و به‌تایبه‌ت ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی كه شانازیی گه‌وه‌ره و مێژوویین و له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو بۆ گه‌لی كورد به‌دیهاتوون به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد ئه‌ركی هه‌موو هێزولایه‌نه‌كان و هه‌موو تاكێكی كوردستانییه بیانپارێزێت و داكۆكییان لێبكات ونێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وام له سه‌ر هێڵه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه داخراوه‌كان و ته‌بایی و یه‌كریزی نێوماڵی كوردستانی هه‌میشه له سه‌رهێڵ بووه له‌گه‌ڵ حیزب ولایه‌نه‌كان له پێناو كوردستانێكی به‌هێزتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر .
نێچیرڤان بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی كارێزما و سیاسه‌تمه‌دارێكی نه‌رم و نیانه و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش خاوه‌ن سه‌نگ وپێگه‌ی خۆیه‌تی و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتی و ته‌بایی و پێشكه‌وتنی و گه‌شه‌سه‌ندنی دۆزی ره‌وایی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بووه و هه‌میشه باج و قوربانیی زۆری به‌پارتی و كه‌سایه‌تیی خۆی به‌خشیووه له پێناو ئاشتی و یه‌كریزی .