شێواز و مۆدی تەسریحەی بووك

شێواز و مۆدی تەسریحەی بووك

ئارایشت و تەسریحەكانی بووك لە ساڵی تازەدا، بە چەندین شێواز و جۆر هەن، هەر یەكێك لەو مۆدانە دەبنە ئارایشتی دڵخوازی خانمان، ئارایشتی خاو، ئەوەی بە كلكی ئەسپ ناسراوە، یەكێكە لە باوترین مۆدەكانی ئارایشتی قژ، كە بە شێوەیەكی كلاسیك ناسراوە و ماوەی پێنج خولەكی دەوێت تا ئامادەی بكەیت، بۆیە لە سەرەتای ساڵی تازەدا بە جوانترین و شایستەترین مۆدەكانی قژی خانمانی بووك دادەنرێت. ئارایشتی نیو بەستراو: مۆدێكی دیكەی ئارایشتی خانمانی بووكە، بە مۆدێكی ڕۆمانسی دادەنرێت و زۆربەی كچانی ئەكتەر ئەو شێوازە دەبەستن، بۆ هەموو شێوەی ڕووخسارێك دەبێت، كە نیوەی قژ دەبەسترێت و ئەوەی دیكە هەڵدەگیرێت بەرەو پشتەوەی سەر. ئارایشتی هەڵگیراوی شێوەی كێك: بە مۆدێكی نایابی ئارایشت دادەنرێت، بۆ هەموو بۆنە و یادەكان دەبێت، بریتییە لە هەڵگرتنی قژ بەرەو دواوە و لەوێشەوە بە شێوەی كێك دەبەسترێت و بەشەكەی دیكە بە خاوی دەكەوێتە سەر شان و پشت. ئارایشتی كارێ: بۆ ئەو خانمانە گونجاوە كە قژیان كورتە و ناتوانن مۆدەكانی دیكەی لەسەر جێبەجێ بكەن، بە شێوەی كلاسیك ناسراوە، بۆ هەموو جۆرە قژێكی كورت دەبێت، بەڵام پێویستە ماكیاژەكەتی لەگەڵ شیك بكەیت. دوا شێوازی تەسریحە، ئارایشتی بەستراوی درێژ: مۆدێكی تازەیە و بە یەكێك لە ئارایشتە سەرنجڕاكێشەكان دەناسرێت، لە بەشی سەرەوەی سەر دەبەسترێت و لە خوارەوە لە شێوەی كلكە ماسی خاو دەكرێتەوە و فراوان دەبێت، مۆدێكی ناسكە و سەرنجی هەمووان ڕادەكێشێت.

Top