ژاپۆن ٤٠٠ مووشەکی تۆماهۆک لە ئەمریکا دەکڕێت
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاند: کە وڵاتەکەی بەنیازە ٤٠٠ مووشەکی جۆری تۆماهۆک لە ئەمریکا بکڕێت.
فومیا کیشیدا ڕایگەیاندووە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی بەرگری وڵاتەکەی، وڵاتەکەی 400 مووشەکی جۆری تۆماهۆک لە ئەمریکا دەکڕێت.
وەزیری بەرگری ژاپۆن پێشتر ڕایگەیاندبوو، "ژاپۆن بڕی ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلاری لە دارایی ساڵی داهاتوودا بۆ کڕینی مووشەک تەرخانکردووە".
گوڵان: سەردار خەلیل