لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

لە ئەنجامی کەوتەنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی فریاگوزاری لە ویلایەتی"نوادا" لە ڕۆژئاوای ئەمریکا پێنج سەرنشین گیانیان لەدەستدا.  

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی "تەندروستی ڕێمسا"، جگە لە فڕۆکەوانەکە، ئەم فڕۆکەیە پەرستارێک و پزیشکی فریاکەوتن و نەخۆشێک و ئەندامێکی خێزانەکەی هەڵگرتبوو.

ئەم فڕۆکەیە لە کاتێکدا کەوتە خوارەوە کە زریانێكی بەهێزکەنارەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکای گرتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top