یەریڤان بەرهەمێكی هونەری پێشكەشی باوكی كۆچكردووی دەكات

یەریڤان بەرهەمێكی هونەری پێشكەشی باوكی كۆچكردووی دەكات

خانمە موزیكژەن و گۆرانیبێژی كورد(یەریڤان هەڵەبجەیی) بەرهەمێكی هونەری پێشكەش بە روحی باوكی كۆچكردووی دەكات .

یەریڤان لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە بریتییە لە بەرهەمێكی موزیكی بۆ كۆچی دوایی باوكی تۆماری كردووە,كە یەریڤان خۆی تێكست و مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە .

یەریڤان بەرهەمێكی هونەری پێشكەشی باوكی كۆچكردووی دەكات

هەروەها یەریڤان لەسەر بڵاوكراوەكە نووسیویەتی: پێم باش بوو ئەم تێکست و میلۆدییەی بۆ باوکم دانا بە میوزیک و ڤیدیۆ کلیپێک پێشکەشتانی بکەم بەڵام بەداخەوە نەمتووانی,هیوام وایە بە دڵتان بێت تەنها مۆبایلەکەم شک برد تۆماری بکەم کە تەنها کۆپلەیەکە لە گۆرانییەکە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top