ئەو شەڕەی كە سزای ئۆكرانیا دەدات

ئەو شەڕەی كە سزای ئۆكرانیا دەدات

 

 

لە ئابووریدا هەمیشە پلان بۆ سیناریۆیەكی نایاب دادەنرێ، ئەگەرنا ڕەوڕەوەی ئابووری دەوەستێ.

مرۆ بەر لە دەستپێكردتی هەر پرۆژەیەك بیر لە قازانج دەكاتەوە، بەڵام لە جەنگدا هەمیشە پلان بۆ خراپترین سیناریۆ دادەنرێ و، هیوا دەخوازرێ نایابترین سیناریۆ بێتەدی.

پرسیاری هەرە گرنگ: ئایا لە جەنگدا نایابترین سیناریۆ هەیە؟ ئایا سەركەوتوو و سەرنەكەوتووی تێدایە، یان كوژراو و بریندار؟

لەم چوارچێوەیەدا دەوترێ: سەركەوتن هەڵەكان دەسڕێتەوە، شكستیش هەڵەكان گەورەتر دەكات.

ماوەی لێبوردن و چاوپۆشی لە جەنگدا نییە، چونكە دینامیكیەتی جەنگ ڕێ بە قەرەبووكردنەوە نادات، بەڵام لە ئابووریدا لەوانەیە زیانەكە لە ڕێی قەرزكردنەوە قەرەبوو بكرێتەوە.

لە شەڕدا سەركەوتوو شانازی بە سەركەوتنەكەی دەكات و سەرنەكەوتووش خۆی بۆ جەولەیەكی دیكە ئامادە دەكات.

بیرمەندی گەورە سەموئیل هنتگتۆن دەڵێت: «ئێمە بە هۆی لێكخشانی بەردەوام لەگەڵ ئەویتر، بە بێ مەبەست پەنا دەبەینە بەر خۆ هەڵكێشان، ئیتر ئەو دەبێتە من و منیش دەبم بە ئەو، شەڕیش ئا بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت.

لە هەندێ باردا جەنگ لە نێوان هێزدارێك و لاوازێك ڕوو دەدات، ئەگەر بۆ ماوەیەكی درێژ بە بێ یەكلاكردنەوە بەردەوام بوو، خۆ هەڵكێشانەكەی نێوان دوو لایەنی شەڕكەر دەبێ بە ئەمری واقیع. واتە جیاوازیی هێز لە سەرەتاوە كۆتایی شەڕەكە بە دیار دەخایەت.

ئەمڕۆ شێوەی شەڕی ئۆكرانیا وەك سەرەتاكەی نییەـ ئەو كات ئەمریكا پێی وابوو ئەو وڵاتە هەر زوو دەڕووخێ و پێویستە خۆی بۆ شەڕی چەتەگەری ئامادە بكات.

لە هەمان كاتدا سەرۆكی ئۆكرانیا ئاگاداركردنەوەكەی ئەمریكای بە كەم زانی كە هێرشەكە ڕووی دا و ڕووسیا پلانەكەی خۆی جێبەجێ كرد، بەڵام پاش تێپەڕبوونی كات بە دیاركەوت جیاوازیی هێز لە نێوان هەردوولا ئەوەندە نییە كە لە سەرەتای شەڕەكە هەبوو.

پلانەكەی ڕووسیا تەگەرەی هاتە پێش و هەڵەكان كەڵەكەبوون هەر لە ستراتیژەوە بگرە تا دەگاتە تەكتیك. ئەمە وای كرد سوپای ئۆكرانیا هێرشی پێچەوانە ئەنجام بدات و لە 40%ی ئەو خاكەی كە لەلایەن ڕووسیاوە داگیر كرابوو، بگەڕێنێتەوە، كە ئەمەش بۆ ئەدا و پلانە باشەكەی دەگەڕێتەوە كە دەكرێ لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا چڕیان بكەینەوە:

- توانایی لە ئیستیعابكردنی چەكی نوێی ڕۆژئاوا و ئەنجامدانی داهێنانی تەكتیكی لەسەر ئەرزی واقیعدا.

- توانایی شەڕكردن بە تۆڕێكی جاڵجاڵووكەیی كە شەڕكەر بە چەك و درۆنەوە گرێ دەدا. بە واتایەكی دیكە درۆن ئامانجەكە دەستنیشان دەكات و دووریی تانوپۆكان بۆ بەرپرسە سەربازییەكەی ئۆكرانیا دەنێرێ، كە ئەویش بڕیار دەدات بە چەكی گونجاو ئامانجەكە لێی بدرێ. ئەمە نەرمییەكی زۆری دا بە سوپای ئۆكرانیا كە پێشتر نەیبوو، سوپای ڕووسیاش تا ئەو ساتە ئەو نەرمییەی نییە.

- سوپای ئۆكرانیا كاریگەریی خۆی سەلماند كە ئەمەش ڕاستگۆییەكی دایە ئەو لایەنانەی پشتگیری لێ دەكەن، بەتایبەتی ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

ئێستا ئەو سوپایە بە سوپایەكی ڕۆژئاوا حیساب دەكرێ، كە بەرگری لە ڕۆژئاوای دیموكرات دەكات و پێویستە بە بەردەوامی پشتگیری لێ بكرێ.

ئا لێرەدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاری دا، بە ڕۆكێتی جافلیمی و ڕاجیمەی هایمرسی و ڕۆكێتی پاتریۆت و زرێپۆش و تانكی جۆراوجۆر هاوكاریی سوپای ئۆكرانیا بكات و، پێی وایە ئەمە كرتاندنی بەرە بەرەی هێڵە سوورەكانی پوتینە لە ئۆكرانیا.

ئێستاش با بێینەوە سەر هەڵە كەڵەكە بووە ستراتیژی و تەكتیكیبەكانی سوپای ڕووسیا: ئەگەر واز لە قۆناخی یەكەم بێنین، دەكرێ هەڵە تەكتیكییەكان لەم چەند خاڵەدا چڕ بكەینەوە:

- ئامادە نەكردنی سەرباز بەر لە دەستپێكردنی شەڕ و بەردەوامی لەناو هێنانی بە (كردەیەكی سەربازیی تایبەت)، لە كاتێكدا هەموو هۆی شەڕێكی كۆگری بۆ فەراهەم دەكرێ.

- مەركەزییەتی ئیدارەدانی شەڕ و دەستتێوەردانی ئاستی بڵندی سیاسی لە ئیدارەدانی شەڕ، هەتا لەسەر ئاستی تەكتیكی، ئەمە بێجگە لە ململانێی ناوخۆی دەسەڵات، بەتایبەتی لە نێوان لاگیرانی وەزارەتی بەرگری و ئەوانەی كە بە كەمتەرخەمی دەزانن.

- فرەیی ئەو هێزانەی كە شەڕەكە دەكەن، بەبێ ئەوەی یەك سەركردایەتییان هەبێ (سوپای ڕووسیا، هێزەكانی شیشان، هێزەكانی فاگنەر).

- ئامادەنەكردنی بنكەیەكی سەربازی بۆ بەرهەمی سەربازی كە ئەمەش وای لە ڕووسیا كرد پێداویستیەكانی لە ئێران و كۆریای باكوور هاوردە بكات.

- هەندێ هەڵەی تەكتیكیی بكوژی دوو ڕووداو ئەوە دەسەلمێنن ڕووسیا ئامادەباشییەكی سەربازیی باشی نەكردبوو، بۆ نموونە ڕووداوی پەڕینەوەی ڕووباری سیفرسكی دونتس لە شەڕی شاری سیفیریدونسك كەتیبەیەكی تەواوی لە تانك (100 تانك) و هەزار سەربازی لە دەست دا.

هەروا لە ڕووداوی قوتابخانەی مكاییفكا كە تیایدا زیاتر لە 900 سەربازی ڕووسیا كوژران، پاش ئەوەی لەلایەن سوپای ئۆكرانیا بە ڕۆكێتی هایمرسی بۆردوومان كرا.

ڕووسەكان هۆكاری ئەو شكستەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە و كە سەربازەكانی تەلەفۆنیان بەكار هێناوە، بەڵام پرسیار ئەوەیە:

چۆن 400 سەرباز لە شوێنێكی ئاشكرا (قوتابخانە) دادەنرێن كە 15 كم لە هێڵی لەكەوتن دوورە؟ بۆ كۆكردنەوەی ئەو هەموو سەربازانە لە بازنەیەكی ئاگریندا، بەتایبەتی لە شاری (نجموت)، كوا ئاسایشی یەكەكان، بۆ سەربازەكان تەلەفۆن بەكار دێنن كە قەدەغەیە؟ ئەگەر ڕێیشیان پێ درابێت، بۆ تۆڕی تەلەفۆنەكانی ئۆكرانیایان بەكارهێناوە؟

پوتین كە دەستی بە شەڕەكە كرد، ڕابینینی ئەوەی نەدەكرد، بەم شێوەیە ئەمریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا هاوكاریی ئۆكرانیا بكەن، ئەگەر ڕابینینی بكردایە، ئەوە هەزار جار حیسابی بۆ دەكرد و زۆریش بیری لێ دەكردەوە بەر لەوەی دەست بە شەڕەكە بكات.

نازانم چۆن بیری لەوە نەكردەوە، لە كاتێكدا بە خۆی پیاوی هەواڵگری بوو.

ئەو چوار هەرێمەی كە دەیەوێ لە ئۆكرانیا بیانكرتێنێ وەكو (قرمس) نین كە لە ساڵی 2014 لە ئۆكرانیای كرتاند. چۆن بیری لەوە نەكردەوە پەند لەوەدا نییە بكرتێنێ، یان نا، بەڵكو پەندەكە لەوەدایە چۆن ئەو كرتاندنە تێپەڕێنێ، واتە چۆن قوتب بدات و چۆنیشی هەرس بكات.

ئەگەر سەرۆكی ڕووسیا بەر لە دەیەیەك قرمی كرتاند. ئەوە بە واتای ئەوە نایەت توانی قوتی بدات، یان هەرسی بكات، چونكە ئێستاش ئۆكرانیا كرتاندنی یەكەمی لە بیر نەكردووەتەوە و، دەیەوێ نەك هەر چوار هەرێمەكە ڕزگار بكات، بەڵكو قرمیش.

لەوانەیە ڕووس بڵێن قرم بەشێكە لە خاكی ڕووسیا، لەوانەشە هەمان شت سەبارەت بە چوار هەرێمەكە بڵێن، بەڵام جیاوازییەك لە نێوان دوو دید هەیە، ئەگەر شتێك هەبێ جیاوازی لەسەر نەبێ، ئەوەیە كە جیاوازیی نێوان بیروباوەڕی سوپای ئۆكرانیا لە شەڕدا و بیرو باوەڕی سوپای ڕووسیا بەو جۆرەیە كە سوپای یەكەم لەسەر بیروباوەڕێك شەڕ دەكات، كە ئەو خاكە هی خۆیەتی.

بریگوجین سەركردەی گرووپی ڤاگنەر كە شەڕ بۆ ڕووسیا دەكات، بەم شێوەیە وەسفی ئەدای سوپای ئۆكرانیا لە مەیداندا دەكات: «سوپایەكە تا دوا پیاو شەڕ دەكات و، هیچ سوپایەكیش بەم شێوەیە شەڕ ناكات، ئەگەر لەسەر خاكی خۆی نەبێت».

ئەو گرووپەی كە سەر بەو كابرایەن، بەرانبەر پارە شەڕ دەكەن و هەر ئەو گرووپەشە ئێستا سەختیی بۆ ئۆكرانیا دروست كردووە.

پرسیار ئەوەیە: چۆن گرووپێكی بەكرێگیراو و بەبێ بیروباوەڕ ئەو سەختییەی بۆ سوپایەكی نیزامی وەك سوپای ئۆكرانیا دروست كردووە؟

وەڵامی ئەو پرسیارە ئەوەیە: چونكە هەر سوپایەك كاتێك شەڕی سوپایەكی دیكەی نیزامی دەكات وەك خۆی، یان سەر دەكەوێ یانیش ژێر. بەڵام ئەو جۆرە شەڕە نیزامی نییە، بەڵكو چەتەگەرییە.

لە حاڵەتی ئۆكرانیا پیاوانی ڤاگنەر لە ریزی پێشەوە شەڕ دەكەن و ڕێ بۆ سوپای ڕووسیا خۆش دەكەن.

بە كورتی، خۆڕاگریی سوپای ڕووسیا بە هۆی دوو شتەوەیە: یەكەم فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئێران و دووەمیش پیاوانی ڤاگنەر.

 

Top