موعجیزەیەکی تر ڕوویدا؛ دوای ٢٥٧ کاتژمێر ژنێک لە ژێر داروپەردوو ڕزگارکرا

موعجیزەیەکی تر ڕوویدا؛ دوای ٢٥٧ کاتژمێر ژنێک لە ژێر داروپەردوو ڕزگارکرا

 

تیمەکانی فریاگوزاری تورکیا لە یازدەهەمین ڕۆژی دوای بوومەلەرزەکە، ژنێکیان لە ژێر داروپەردووی شاری قەهرامان ماڕاش ڕزگار کرد.

تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری تورکیا، لە درێژەدان بە هەوڵە بەردەوامەکانیان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان، دوو سەد و پەنجا و حەوت کاتژمێر دوای بوومەلەرزەکەی پارێزگای قەهرەمان ماڕاش ژنێكیان بەناوی« نەسلیحان کیلیچیان » ڕزگار کرد.

ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەم ژنە تەمەن 42 ساڵە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو و دوای ئەوەی لە ژێر داروپەردوو هێنایانە دەرەوە ، بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی دووشەممە ٦ی شوبات ، دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ بە پێوەری ڕێختەر، ١١ پارێزگای تورکیای هەژاند، کە ناوەندی شارەکانی پازارجیك و ئەلبوستانی سەر بە پارێزگای قەهرەمان ماراش بوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top