دوو کاراکتەرى سەرەکى و پەروەردەى یەک قوتابخانە
قوتابخانەى کوردایەتى و مەردایەتى و نەتەوەیى و هەست کردن بە ئازارى خەلکى تر و جیگاى پەروەردە کردنی نیشتیمان پەروەران ، ئەو قوتابخانەیەى کە هەمیشە لەسەر ریگاى راست و هەستى نەتەوەیى کەسەکانیان پەروەردە کردووە هەر لە شێخى گەورە تا باوکى نەمر بارزانی ، تا ئێستا پەیرەو و پروگرامێکى توکمەی وایان داناوە بۆ ئەم قوتابخانەیە کە تێیدا وانەی نیشتیمانپەروەری و چەمکی نەتەوەپەرستى و مرۆڤ دۆستى تێدا دەخوێندرێت بۆ بە ئامانج گەیاندنى گەلێکی مەزڵوم و ماف زەوت کراو ، لەم قوتابخانەیەدا بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارێکی خاوەن پەروەردە لە سەردەستى ماموستای گەوره باوکى نەمر مستەفا بارزانى هەیە ئەویش سەروک مسعود بارزانیە . هەر لەو قوتابخانەیەدا هەزاران قوتابی وەفادار پێگەیشتووە بۆ خزمەت کردن بە گەل و نیشتیمان لە ناویاندا دوو قوتابی بە ئەمەک و دڵسۆز ئێستا ڕۆڵێکی زۆر کاریگەر دەبینن کە ئێستا یەکێکیان چووە بەرەو باکوری کوردستان بۆ بەهاناوەچوونى خەلکێکى لێقەوماو و بە ئازار بە هۆی ئەو کارەساتە سروشتیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕویدا و یارمەتى دانى خەڵکى لێقەوماو بەو ئیمکاناتەى هەرێمى کوردستان هەیەتی و گەیاندنی پەیامی سەرۆک بارزانی دەچێتە ناو خەلک و لە نزیکەوە هەست بە ئێش و ئازاریان دەکات ، هەموو ئەم هەست بە بەرپرسیاریەتیە و هاوبەش بوون لە ئازارى خەڵکى لێقەوماو لە باب و باپبرانەوە بۆیان ماوەتەوە و پەیڕەو کردنی وانەکانی ئەو قوتابخانەیە ، وا پەروەردە کراون کە بیروباوەڕی ئاینی و نەتەوە پەرستی نەبنە ڕێگر لەبەردەم مرۆڤ دۆستی و گەیاندنی دەستی هاوکاری بۆ لێقەوماوان لە هەر شوێنێک بن و ببێتە وانەیەکیش بۆ هەموو ئەوانەی کە هەستی نەتەوەپەرستی زاڵی کردون بەسەر مرۆڤ دۆستیدا و بۆ هەموو دونیای بسەلمێنن کە گەلی کورد گەلێکی خاوەن ئیرادە و مرۆڤ دۆستە ...
قوتابیەکەى تریش بەرەو بەشدارى کردن لە کۆبۆنەوەى لوتکەى جیهانى حکومەتەکان لە دوبەى بەڕێ کەوتووە و کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆک دەوڵەت و نوێنەرى وەڵاتان ئەنجام دەدات بۆ ناساندنى کێشەى گەلى کورد بە شێوەیەکی دیبلوماسى و گەیاندنى پەیامى گەلێکى مەزڵوم و بێ دەوڵەت. بۆ ئەوەی پێیان بڵێت ئەگەر لێمان گەڕێن دەتوانین خۆمان بەرێوە ببەین و گەلەکەمان بەرەو ئاسۆیەکى روناک و سەربەخۆی ئابورى ببەین و وەکو هەموو گەلانی دونیا مافی چارەنوس و ژیانی خۆمان دیاری بکەین .
هەردووکیان پێکەوە هەموو هەوڵێکیان بۆ بەجێگەیاندن و جێبەجێ کردنى ئەو ئەرک و فەرمانەن کە لە لایەن ماموستاى کوردایەتى و خاوەن خەباتى پیشمەرگایەتى و پێشمەرگەى هەمیشە لە سەنگەرى بەرگری لە مافە نەتەوەیەکان و پەروەردەى قوتابخانەى بارزانى نەمر و شێخى گەورە شێخ ئەحمەدى بارزان جەنابی سەروک مسعود بارزانى پێیان سپێردراوە ..
ئەو دوو قوتابیە پەروەردەکراوانەش هەردوو بەریزان نێچیروان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستانن ، پێکەوە هەموو هەوڵێکیان بۆ گەیاندنی گەلەکەمانە بە دوا ڕۆژێکی بەختەوەر و پڕشنگدار و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی کورد .....