په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور پاڵه‌وانى باله‌ى په‌روه‌رده‌كان بوو
په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور پاڵه‌وانى باله‌ى په‌روه‌رده‌كان بوو
كارزان كانه‌بی
له شارى هه‌ولێر له هۆڵى یانه‌ى وه‌رزشیی ئه‌كاد له قه‌زاى عه‌نكاوه به‌به‌شداری حه‌وت هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان و به پهرپهرشتى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاڵاكی وه‌رزشی و دێده‌وانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ یارییه‌كانى خولى باله‌ى په‌روه‌رده‌كانى سنورى به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر كۆتایی هات، دواى ئه‌نجامدانى چه‌ند یارییه‌ك له نێوان تیپه به‌شداربووه‌كان هه‌ردوو تیپى په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور و په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه گه‌یشتنه یارى كۆتایی، له یارى فینالیشدا به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هه‌واداری وه‌رزشیی ئه‌م یارییه هه‌ردوو په‌روه‌رده‌كانى شه‌قلاوه و مه‌خمور له یارییه‌كى دراماتیكی به‌رزى هونه‌رى یارى باله رووبه‌ڕووى یه‌كترى بوونه‌وه، له‌م یارییه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو به درێژایی سێ گێمی یارییه‌كه توانیان ئاستێكى هونه‌ری به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن له‌م یارییه و هاوادارانى خۆیان هێنابووه جۆش و زۆربه‌ى كاته‌كانى یارییه‌كه ئاست و ئه‌نجامیان له یه‌كترى نزیك بوو، سه‌رئه‌نجام په‌روه‌رده‌ى مه‌خمور توانى به ئه‌نجامى (2-1)گێم له په‌روه‌رده‌ى شه‌قلاوه بباته‌وه و نازناوى خوله‌كه بۆ خۆیان یه‌ك لاى بكه‌نه‌وه، له كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی خه‌ڵات و دیارى به سه‌ر تیپه سه‌ركه‌وتووه‌كانى خوله‌كه دابه‌شكرا، له باره‌ى پشتگیری كردنى وانه‌ى وه‌رزش و چالاكییه‌كانیش له ناوه‌نده‌كانى خوێندن مامۆستا لوقمان سه‌عید به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر گوتى: پشتگیری كردنى وه‌رزش له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان له كاره سه‌ره‌كییه‌كانى ئێمه‌یه، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى گرنگى زیاتر به تواناى ئه‌و قوتابیانه‌ش بده‌ین كه ئاره‌زووی وه‌رزش ده‌كه‌ن له قوتابخانه‌كان، هه‌رچى پێویست بێ ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌ت كردنى سێكته‌رى وه‌رزش له ناوه‌نده‌كانى خوێندن، به‌رده‌وامیش ده‌بین له ئه‌نجامدانى چالاكیه‌كانى دیكه‌ش هه‌رچى له توانا‌مان بێت خزمه‌ت به چینى وه‌رزشكاره قوتابیه‌كان و مامۆستایان ده‌كه‌ین له سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، سوپاسى مامۆستایانى وه‌رزشیش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م چالاكییه وه‌رزشییانه له سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر.