دەروون یەكەم گۆرانی خۆی بڵاوكردەوە

دەروون یەكەم گۆرانی خۆی بڵاوكردەوە

كچە گۆرانیبێژی كورد (دەروون كاروان) یەكەم بەرهەمی گۆرانی تایبەت بە خۆی بڵاوكردەوە .

دەروون لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(من ئەڕۆم) بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە, كە موسیزیان (سۆهراب جوڵ) بە هاوبەشی لەگەڵ (داڤین) مێلۆدییەكەیان ئامادەكردووەو تێكستەكەی لەلایەن (محەمەد شعاعی)نووسراوەتەوە, هەروەها (میران جەلال) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە .

شایەنی باسە..لە ماوەكانی ڕابردوودا دەروون كاروان زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتنی هەبوو و بەرهەمی هونەرمەندانی دیكەی دەگوتەوە, زیاتر بە گۆرانی (تۆ نانویت)ی هونەرمەد حەمید بانەیی ناوبانگی دەركرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەبوو .

ئاسۆ كاكەیی

Top