كارەتیرۆریستیەکەی ١ی شوبات چی پێ گوتین !
جەژن وبۆنەئایینییەکان لەدێر زەمانەوە لەکوردستاندا سیماوخەسڵەتێکی تایبەتی ھەیە ،ھەم ئەرکێکی ئایینیە ھەمیش نەریتێکی کوردانەیەبۆ ھەڵدانەوەی لاپەرەیەکی تازە لەئاشتکردنەوەو گەردەن ئازادی ، لەجەژندا دەرگای ماڵ و دەزگاو،بارەگاکان کراوەبوون، تیرۆرستان بەسوود وەرگرتن لەو مەراسیمەیە،لەیەکی شوباتی ٢٠٠٤ دا لەھەریەك لەبارەگای (لقی ٢ـی پارتی ومەلبەندی ٣ـی یەكێتی )كارەساتێكی تیرۆرستیان ئەنجام دا پۆلێك سەركردە وكادری بەتوانا وهاولاتی شەهید و بریندار بوون...
گرنگەدوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بەسەرکارەساتەکە ،ھەڵوەستەلەھەمبەر رووداوەکە بکەین ،لەھۆکارەکانی وردبینەوە ،چونکە تیرۆر بووەتەکێشەی ھاوچەرخ کەنامۆیە بەھەست ونەستی مرۆڤایەتی ، گرنگە سوود لەم رووداوە تاڵ و دلتەزێنەیەوەربگرین ،لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی داو بنیاتنانی داھاتووێکی باشتر دورلەبیری توندرۆیی بۆرۆلەکانمان ، ئەمەش دەکرێت بەراچاوکردنی بەھەریەک لەم خاڵانەی خوارەوە...
یەکەم :پاراستنی یەكرێزی نێوان لایەنەسیاسییەکان، لەیەكی شوباتـدا تیرۆریستان پێیان گوتین ، ھیچ جیاوازیەك لەنێوان ھیچ كوردێك ناكەین و دوژمنی گەلی كوردستانین، لەقۆناغێکی وەک ئێستادا ھەرێمی کوردستان لەبەردەم دۆخێکی ناروون وکۆمەلێک ھاوکێشەدایە زیاتر لەھەرکاتێک پێویستیمان بەیەک رێزی ولێک نزیک بوونەوەی لایەنە سیاسیەکان ھەیە،ئەزموونی رابردووسەڵماندی ناکۆکی نێوانیان بەتایبەت (پارتی -یەکێتی )زیانی بەبەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان گەیاندووە، بەلام بەپێکەوەبوون و یەکرێزی دەتواندرێت ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بپارێزرێت ،ئاساییە لایەنەکان دیدوبۆچوونی جیاوازیان ھەبێت بەلام لەھەمانکاتیشدا بەرپرسیارییەتی ھاوبەشیان لەسەرشانە لەپاراستنی کوردستان ،چۆن لە١ی شوبات تیرۆریستان ھیچ جیاوازیەکیان نەکرد لەیەک کاتدا ھێرشی ھەردوودووبارەگایان کرد ،بەھەمان شێوەش گرنگە لایەنەکان بەھەستکردن بەبەرپرسیاریەتیان لاپەرەیەکی نوێ ھەلبدەنەوەو لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و کێشەکانیان چارەسەربکەن ، لەھەندێ مافی خۆشیان خۆش بن.تاخەلکی کوردستان زیاترھەست بەئاسوودەیی بکات...
دووەم : تیرۆر هەرەشەیەكی مەترسیدارە،دوژمنی ھەموو ئایین و نەتەوەیەكە بۆ لەناوبردن و ریشەكێشكردنی پێویستی بەھاوكاری ھەمووانە ئەگەرچی ھیچ كات مەرامی تیرۆریستان بۆتێكدانی ئارامی و ئاسایشی كوردستان بەدی نەھاتووە، بەلام لەگەل ئەمەشدا دەبێت رێگری لە ھزری تیرۆر و جیاكاری ئایینی و تایفی لەكوردستان بکرێت ،بەتایبەت دوای کۆتاییھاتنی داعش ،چونکەھێشتامەترسی تیرۆر لەھەرێمی کوردستان بە کۆتایی نەھاتوە ،بەتایبەت لەبواری فکیریەوە ،بەداخەوە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە بیری توندرۆیی لە كوردستاندا بوونی هەیە لە هەر كوێ یەكی دونیاشدا تیرۆر و ھزری توندرەویی بوونی هەبێت ئەوە مەترسی لە سەر ئاسایشی نیشتیمان و پێكەوە ژیان و ئازادی هەیە، بەلگە نەویستیشە تیرۆر وكاری توندوتیژی و تێكدەرانە لەگەل پرەنسیپەكانی ئایینی ئیسلام ناكۆكە بەداخەوە زۆر جاریش بەهۆی كورت بینی و تێنەگەیشتنی خەلكانێك لە جەوھەری ئیسلام ئایین بۆمەرامی دوور لەپەیامی راستەقینەی خۆی بەکارھاتووە،کەسەرەنجام خودی ئایین وپەیامەکەی زەرەرمەندی یەکەم بووینە، ناکرێت بەھیچ جۆرێك ئایین و بنەماكانی بەزۆر بچەسپێندرێت، دەبێت رێزلە بیرورای ئازاد ویەکترقبوڵکردن وپاراستنی رۆح و ژیان وكەرامەتی مرۆڤەكان بگیرێت، ھەرچەندە بەدرێژایی مێژووكوردستان لانكی شارستانیەت وپێكەوەژیانی ھەمووئایین و پێكھاتەكانە، ماف وئازادییان پارێزراوە،بەلام تیرۆریستان سوودیان لەو تێروانینەی گەلی كوردستان وەرگرتووە وزیانی گەورەیان پێكاوە ،هەر یەك لە رووداوی هەولی تیرۆكردنی جەنابی بارزانی نەمرلە رێكەوتی٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٠ لە رێگای چەند كەسێكی بەكرێگیراو بە جل وبەرگی مەلایەتی و كارەساتی ١ی شوباتی ٢٠٠٤ نموونەی هەرە دیاری ئەم راستییەن، بەلام ئەمەش نەبوویتە هۆكارێك تا تاكی كورد بەلای بیری نامۆ و توندرەوی و تەكفیری دابچێت، لە بنەرەتدا گەلی كوردستان بە تێگەیشتنێكی تەواو ئایینی ئیسلامی وەرگرتووە بەدلنیاییەوە لەم قۆناغەشدا پتر لە ھەرشتێک پێویستە بەوردی كار بكرێت بۆ رێگە گرتن لە هەر فكرەیەكی توندرەویی ئایینی تا جارێكی تر رووبەرووی كارەساتێكی تری لە شێوەی یەكی شوبات نەبینەوە، و ههرێمى كوردستان وهك ههميشه به لانەی فرهيى و پێكهوهژيانى ئاشتيانه و يهكترقبووڵكردن لهنيوان سەرجەم پێكهاتهكاندا بمێنێتهوه.
سلاوو دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كارەساتی ١ی شوبات.