گەردەلولەکەی ماداگاسکار بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٤ کەس
ژمارەی قوربانیانی گەردەلولەکەی "چێنسۆ" لە ماداگاسکار کە لە 19ی 1 لە کەنارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیەوە هاتە ناو وڵاتەکە، گەیشتە 24 کەس.
سەنتەری نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە بەهۆی ئەو زریانەوە تا ئێستا ٧٣ هەزار و ٣٧٧ کەس زیانیان بەرکەوتووە و ٢٣ هەزار و ٦٠٠ خانوو ژێرئاوکەوتوون و ٣٥ هەزار و ٦٧٧ کەسیش ماڵەكانیان چۆڵکردووە.
بە پێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ٢١ کەسیش لەم گەردەلوولەدا بێسەروشوێنن.
گوڵان: سەردار خەلیل