وەک حەلیمە .. عادت دادگای فیدڕاڵی عێراق الى عاداتها القديمة

وەک حەلیمە .. عادت دادگای فیدڕاڵی عێراق الى عاداتها القديمة

 

چاودێرانی سیاسی و سیاسەتمەدارودەستە بژێرانی نێو کۆمەڵگا وئەو بەرێزانەی لە نزیکەوە ئاگاداری بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراقن هەرلە بریاری دژ بە کاندید بوونی هۆشیار زێباری بەربژێری هەرە کاریگەروبەهێزو سیاسەتمەداری ناوداری کورد بۆپۆستی سەرۆک کۆمار،ودواتر بریاری دژ بە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانەوە تا بریاری رۆژی چوارشەممەی 25-1 کە بە بریاری هەڵوەشانەوەی ناردنی بڕی(400) ملیار دینار ناوزەدکراوە.
ئەو بریارە ی رۆژی چوارشەممە هیچ کامێک لە توێژی چاودێران ودەستە بژێران و سیاسەتمەدارانی تووشی سەرسوڕمان ورووداوێکی لەناکاوی چاوەڕوان نەکراو نەکرد . بەپێچەوانەوە بەڵکو لە هەرێمی کوردستان بە گشتی ولە نێو ناوەندەکانی توێژینەوە وبەدواداچوونی سیاسیی ولێکۆڵینەوەی ئەکادیمی ومیدیایی بەتایبەتی ئەو تێگەیشتن وبۆچوونەی لە مەڕ ئەم دادگا یە هەیە بەم جۆرە گەڵاڵە بووە :
تا ئەو وڵاتەی ناوی (عێراق– بلد نیفاق) ە ، خاوەن هزرو تێروانینی تۆتالیتاری و شۆفینی بێ وخودان (حەشد ومەشد) وپەرلەمانتاری هەڵگری ئەجندای دەرەکی
وەک (سنێد ومنێد وبۆرە و مۆرە) بێ، حاڵی پایتەختەکەی بەغدای (باغ وباغات و باخچەی پشتەوەی تاران ) ی لەوە باشتر نابێ و بۆهەولێر بەغدا هەر (کچە هەتیم چەی - عادت حلیمە الی عاداتە القدیمە )ی یاسینی گۆلکێیە .
دوای دەرچوونی ئەو بریارەی دادگای فیدراڵی گەر دوژمنانی هەولێرو پارتی دیموکراتی کوردستان ، پێی بەختەوەرو کەیفسازبن و کەیفیان بەخۆیان بێ و ئەو بریارەی بەغدا بە سەرکەوتنی دادوەری وپیادەکردنی یاسا ورێگری لە گەندەڵی و
بە فیرۆدانی پارەو سەروەت و سامانی گەلانی عێراقی تێ بگەن وەک سنێدومنێد و بۆرەو مۆرە وایان لێکدابێتەوە ئەوا دیوەکەی تری کە ڕووی راستەقینەی بابەتەکە یە بەم جۆرە خوێندنەوەی بۆ دەکرێ :
بابەتێکی سیاسیی مەبەستدارە و ئەجندایەک لە باگراوەندەوە وەک کەیسێکی سیاسی بە ناوی دادوەری و یاسا و پارێزەری دەستوورەوە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەزموونی خۆراگری وسەرکەوتوویی حوکمڕانی کوردی وهەروا دژی هەولێرو پارتی دیموکراتی کوردستان دجولێندرێیت .
یا بەواتایەکی تر خودی دادگای فیدراڵی ئامێرێکی سیاسیی مەبەستداری دەستی خودان ئەجنداکانە لە کاتە پێویستەکان دا دەهێندرێتە سەر تەختەی شانۆی سیاسی و
نمایشە مەبەستدارەکەی پێ دەکرێیت .
هەمدیس وای دەخوێنینەوە ئەم بریارە لە کات وساتێکدایە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی شیاع سوودانی دەخاتە بەردەم تەنگژە و بێ متمانەیی سیاسیی وهەموو ئەوکەشە ئەرێنی و زەمینسازی وخاڵە پۆزەتیفانەی کەهەولێربۆ بەغدای دەستە بەر کرد تا حکومەتی پێ دامەزرا هەمووی هێنایەوە خاڵی سەرەتا وهەولێری بێ منەت کرد لەو هەموو ئەو هەوڵ وکۆششانەی کە بۆ مەبەستی دامەزراندنی حکومەتە با بردەلەیەکەی بەغدایێ ، فریادرەسانە هەنگاوی بۆنا ودایمەزراند .
با ئەودڕکەی بەغداش لە پێی هەولێر ڕاچێ ، دڵنیاین دەرهێنانی ئەو درکەش ئاسانە و ئەو بریارە دادوەرییە بەرەنگ و ڕووی سیاسییە ئەجندەییەش لێکەوتەی سیاسیی ئەوەندە مەترسی داری لێ ناکەوێتەوە ، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان خاوەن ئەزموون و بەخششی مەزنتری نەتەوەین وخاوەن سەرۆک و رابەر و فریاد رەسی ژیرو دانای وەک سەرۆک مەسعود بارزانی یە و بارزانی هەیە .
هەمیشە ئەو رابەرە مەزنە فریادرەس وخاوەن سەبری ئەیوبە ، ئاڵنگاری وکێشە وگرفتەکان دەبوارێنێ و بەسەر ستەم و ئاستەنگەکانیشدا سەردەکەوێ ولە کۆتایش دا هەر کوردو کوردستانییانن تێرتێر لە ناخەوە بە بەغدا پێدەکەنن .
بەغدای دادگای فیدڕاڵیش نەک هەروەک خاتوو حەلیمە دەگەڕێتەوە سەر عاداتی قەدیمە ، بەڵکودەبێتە بەشێک لەو مێژووە کرێتە وناوی دەچێتە رێزی ( محاکم تەفتیش ودادگای مەکارسی و مەحکەمەی سەورە ی عەواد بەندەرەوە ) .
هەولێر 27-1-2023

Top